نوچە.نێت
گۆرانی بێژی بریتانی ئەدیل، هێشتا مانشێت و قسە وباسی راگەیاندنەکانە، بوەتە ویستگەیەکی هونەری کە ژمارەی پێوانەیی شکاندوە نەک تەنیا لە بریتانیا، بەڵکو لەسەرتاسەری هەموو دنیا.
بۆ ئەدیل، ساڵی 2016، ساڵی پێشکەوتن وپر بەخشش بوە، ئەدیل لەو ساڵەدا بوە خاوەنی 28 خەڵاتی جیاجیا، دواین خەڵات، خەڵاتی سەرکەوتنی جیهانی “Brit Global Awards، بوو. کە لە لەندەنی پایتەختی بریتانیا لەسەر شانۆی “O2 Arena، پێی بەخشرا، دوای ئەو ئاهەنگە، ئەدیل لە ئێستادا سەرقاڵی چەند گەشتێکی هونەریە بۆ ئوسترالیا.
ئەدیل لە دابەشکردنی خەڵاتی Grammy، ساڵانە بۆ دەوری 59، دوای کێبرکێیەکی قورس بەرامبەر بە چەندین هونەرمەندی بەتوانا گرنگترینیان بيونسيه بوە، خاوەنی خاوەنی 5 خەڵات.
لەسەر باشترین ئەلبوم، ئەلبومی 25، بەباشترین ئەلبومی ساڵ دەست نیشان کرا، هەروەها بەرهەمی “Hello” ٣ خەڵاتی بەدەست هێنا، لە روی باشترین بەرهەمی ساڵ ، باشترین ئەدا، باشترین تۆمار.
، لەشەوی ئاهەنگی دابەشکردنی خەڵاتی Billboard، شەوێکی زۆر گرنگ دەبێت بۆ ئەدیل کە لە لاس فیگاس خەلاتەکانی Breakthrough” لە “Billboard Touring Awards”.ی بەدەستدەهێنێت.
لەکۆتایدا ساڵی ٢٠١٦ ساڵی زنجیرە بەخشینی خەڵات بوە بۆ ئەدیل ، بۆ بەرهەمی “Hello” و ئەلبومی “25.

