کەسوکاری قائیمقامی سلێمانی باوەڕیان بە لیژنەی سلێمانی نییەو دەیانەوێت لە بەغدا پشکنین بۆ تەرمەکەی بکرێت

0

کەسوکاری قائیمقامی سلێمانی باوەڕیان بە لیژنەی سلێمانی نییەو دەیانەوێت لە بەغدا پشکنین بۆ تەرمەکەی بکرێت

نوچەنێت. سبەی
یەکێک لەکەسوکاری قائیمقامی سلێمانی بە (سبەی) راگەیاند، لەئێستادا تەرمی قائیمقام لە پزیشکی دادوەرییەو لەلایەن لیژنەیەکیشەوە توێکاری بۆ تەرمەکەی دەکرێت.
ئەو کەسە ئامادەنەبو ناوی خۆی ئاشکرا بکات و ئاماژەی بەوەشدا، راپۆرتی ئاسایش و پزیشکی دادوەری رەتدەکەنەوەو باوەڕیان بە لیژنەی ئێرە نییە، وتی: “ئێمە دەمانەوێت لە بەغدا پشکنین بۆ تەرمەکەی بکرێت”.
ئێوارەی ئەمڕۆ زانا محەمەد ساڵح، قائیمقامی سلێمانی گیانی لەدەستدا، کە ماوەی چەند رۆژێک بو لە ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکرابو، لەئێستاشدا سەدان کەس لە کەسوکارەکەی لەبەردەم پزیشکی دادوەری سلێمانی کۆبونەتەوە.
لەلایەکی دیکەوە هێزەکانی ئاسایش خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوەو هەر لە فولکەی یەکگرتنەوە تا دەگاتە بەردەم پزیشکی دادوەری هێزێکی زۆر بڵاوەیان پێکراوە.
لە بەیاننامەیەکیشدا، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گشتی سلێمانی رایگەیاندوە، قائیمقام لەناو زینداندا خۆی خنکاندوە، بەبێ ئەوەی وردەکاری زیاتر بخەنەڕو.

فۆتۆ: فەیسبوک
بەردەم پزیشکی دادوەری سلێمانی

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com