سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان: نه‌ك مینحه‌ی میدیای ئازاد به‌ڵكو ده‌بێت میدیای حزبه‌كانیش هه‌موو ببڕدرێت
تایبه‌ت به نوچه‌نێت
دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه بڕیاری بڕینی سه‌رجه‌م به‌خشینه‌كانی میدیای ئازاد‌و حزبه‌كانی دا، سه‌رۆكی هه‌رێمیش ده‌ڵێت ده‌بێت مینحه‌ی سه‌رجه‌م میدیاكان كه له حكومه‌ت بۆیان دابین كراوه به ئازاد‌و حزبه‌كانیشه‌وه نه‌مێنێت.
به‌بڕیارێكی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له3/3وه كه بۆ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان نێردراوه، بڕیاری بڕینی سه‌رجه‌م به‌خشینه‌كانی داوه بۆ هه‌موو جۆره‌كانی راگه‌یاندن به(ته‌له‌فزیۆن و رۆژنامه‌و گۆڤار‌و سایته‌كانیشه‌وه)، ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له هاوینه هه‌واری سه‌ری ره‌ش، له دیداری له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تی و خه‌ڵكی سنووری ده‌ڤه‌ری راپه‌ڕین(رانیه-قه‌لادزێ) پشتیوانی خۆی بۆ ئه‌م هه‌نگاوه ده‌ربڕی.
سەرچاوەیەکی بەشداربوی کۆبونەوەکە بەنوچەنێتی راگەیاند كارگێر لقێكی پارتی كه هاوكات سه‌رنووسه‌ری گۆڤارێكیشه، پرسیاری لە سەرۆکی هەرێم كرد” ده‌گوترێت ئێوه له‌پشت داواكاری بۆ بڕینی مینحه‌ی میدیاکان بوونه؟ هه‌روه‌ها باسی ئه‌وه‌شی كرد كه له‌م وه‌خته‌دا ره‌نگه باش نه‌بێت مینحه‌ی سه‌رجه‌میان ببڕدرێت؟. لەوەڵامی ئەو کارگێڕ لقەدا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌ی نه‌شارده‌وه كه خۆی داوای له حكومه‌ت كردووه ئەو کارەبکات و له‌هه‌مان كاتیش‌دا گوتی: نه‌ك مینحه‌ی میدیای ئازاد به‌ڵكو ده‌بێت مینحه‌ی میدیای حزبه‌كانیش ببردرێت و نه‌مێنێت. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی گوت” با له حكومه‌ت مینحه‌یان نه‌بێت ئه‌وان خۆیان ده‌ریبكه‌ن”.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، كه به‌شێك له میدیاكانی كوردستان به‌هه‌موو شێوه‌كانیه‌وه هاوكاری ماددی له حكومه‌ت وه‌رده‌گرن و هه‌ندێكیشان لێی بێبه‌شن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌شێك له‌و كه‌ناڵانه هه‌میشه گله‌یی ئه‌وه‌یان هه‌بووه كه ناعه‌داله‌تیه‌كی زۆر له‌و به‌خشینه‌دا په‌یڕه‌وی ده‌كرێت و به یه‌كسانی به‌سه‌ریاندا دابه‌شنه‌كراوه.
پێشبینی ده‌كرێت، دوای له‌كۆتایی ئه‌م مانگه‌وه ناڕه‌زایه‌تی زۆری میدیكاران له به‌رامبه‌ر ئه‌و بڕیاره به‌رزبێته‌وه، رۆژنامه‌نوسێكیش پێیوایه ئه‌مه‌ش جۆرێكه له نان بڕین كه ده‌سه‌ڵات په‌یڕه‌وی لێده‌كات، چونكه ره‌نگه خه‌ڵكانێكی زۆر هه‌بن بژێوی ژیانیان له‌سه‌ر ئه‌و هاواكاریه‌بێت كه ده‌زگاكانی راگه‌یاندن وه‌كو موچه ده‌یده‌نه په‌یامنێرو هاوكاره‌كانیان. له‌هه‌مان كاتیش‌دا رێژه‌یه‌كی زۆری چاپخانه له كوردستان هه‌ن و ئه‌وانیش كۆمه‌ڵێك كارمه‌ند له‌لایان ئیش ده‌كه‌ن، به‌هۆی ئه‌م بڕیاره‌وه ئه‌وانیش بێ كار ده‌كرێن.
نوسراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ مڕینی مینحەی راگەیاندنەکان…