نوچە.نێت
هەردوو ئەستێرەی بەناوبانگ کیم کاردشیان وهاوسەرەکەی کانیە ویست، بەردەوام لە هەوڵ و کۆششدان بۆ پاراستنی پەیوەندی نێوانیان،ئەویش بەهۆی ئەو کارەساتەی کە ساڵی رابردوو لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراو لە پاریس هێرش کرایە سەر کیم،هەردوک و توشی کێشە وگرفتی دەروونی هاتن ، بەتایبەت لە ئاهەنگێکدا کانیە خۆی شەرمەزار دەکات.
بەپێی سەرچاوەیەکی نزیک لە ماڵپەری هەواڵەکانی E! کیم و کانیەی هاوسەری بۆ ئەوەی پەیوەندیان باشتر بکەن پێکەوە بەردەوام هاوسەرفەری یەکر دەبن، و کات بەسەر دەبەن، تەنانەت لە کاتی کارکردنیشدا بەیەکەوە دەبینرێن.
بەپێی ئەو سەرچاوە، تەندروستی کانیە زۆر باشتر بوە لە جاران، وسەرقاڵی کاری رۆژانەیەتی،لەئێستادا خۆی ئامادە دەکات بۆ نمایشکردنی هەفتەی جل وبەرگیYeezy تایبەت کە لەنيويورك بەرێوە دەچێت، لەهەمان کاتدا، بریارە لەگەڵ کیم هاوسەفەر بێت بۆ پاریس، بۆ ئەوەی کیم لە هەفەتەنمایشی جل وبەرگ بەشدار بێت و نمایشی جل وبەرگ بکات.





