ئۆپۆزسیۆن داوای لێکۆڵینەوە لە کۆچی زانا حەمە ساڵح دەکات
نوچەنێت
هەرسێ فراکسیۆنەکەی ئۆپۆزسیۆن لە پەرلەمانی کوردستان، راگەیەنراوێک رادەگەیەنن و داوا لە سەرۆکایەتی پەڕلەمان دەکەن، لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە پێکبهێنرێت، بۆ هەواڵی کتوپڕی کۆچی قایقمامی سلێمانی. داوا دەکەن لێکۆڵینەوە لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەکان بکرێت.
دەقی راگەیەندراوەکە
به‌ڕێز/ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان
بابه‌ت/ پێكهێنانی لیژنه‌ی تایبه‌ت
دوا به‌دوای بڵاوبونه‌وه‌ی هه‌واڵی كتوپری كۆچكردنی (زانا حمه سالح) قائیمقامی سلێمانی و ده‌نگۆی خۆخنكاندنی، داواكارین به زوترین كات لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت له لیژنه په‌یوه‌نداره‌كانی په‌رله‌مان پێكبهێنرێت بۆ به‌دواداچونی روداوه‌كه و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان، له راستی هه‌واڵه‌كه و هۆكاره‌كانی.
فراكسیۆنی گۆڕان
فراكسیۆنی یه‌كگرتوی ئیسلامی
فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی