نوچەنێت- تۆڕی هه‌واڵی عێراق
مه‌ولود چاوش ئۆغڵو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه جه‌ختی له هه‌ڵوێستی توندی وڵاته‌كه‌ی كرده‌وه سه‌باره‌ت به هاتنه ناوه‌وه‌ی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی بۆناو شاری موسڵ.
ئۆغڵو له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیداهۆشداریدا له‌وه‌ی كه :” هێنانه نانه‌وه‌ی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی بۆناو شارێك كه عه‌ره‌بی سوننه زۆرینه‌ی ره‌های دانیشتوانه‌كه‌ی پێكده‌هێنن، كارێكی مه‌ترسیداره”.
ئۆغڵو له هه‌مان كاتدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كه به‌شداری پێكردنی په‌كه‌كه له كۆنتڕۆڵ كردنه‌وه‌ی شاری ره‌قه‌ی سوریا، هه‌مان پله‌ی مه‌ترسیداری هه‌یه، داوای كرد ئه‌و هێزانه به‌شدارییان پێبكرێت، كه گونجاون بۆ پرۆسه‌ی گرتنه‌وه‌ی شاره‌كه، نه‌ك ئه‌و گروپانه‌ی پرۆسه‌ی پاكتاوی ره‌گه‌زی ئه‌نجام ده‌ده‌ن و ده‌یانه‌وێت به ئامانجه تایبه‌تیه‌كانی خۆیان بگه‌ن.