نوچەنێت- نوسینی شاره‌زای سیاسی و ستراتیژی: سه‌میر عوبێد
یه‌كه‌م:
وه‌ك هه‌میشه ئیبراهیم جه‌عفه‌ری، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق نه‌چوو بۆ كۆنگره‌ی میونخ بۆ ئاسایش، چونكه نایه‌وێت له پشت عه‌بادییه‌وه بڕوات و ناشیه‌وێت وه‌ك كه‌سی دووه‌م له ته‌نیشتیه‌وه دا‌نیشێت، چونكه هێشتا پێیوایه ئه‌و كه‌سی یه‌كه‌مه و له عه‌بادی پله‌ی به‌رزتره و هێشتا سه‌رۆكوه‌زیرانه.
بۆیه عه‌باس به‌یاتی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق له‌گه‌ڵ عه‌بادی چووه میونخ، وه‌ك جێگره‌وه‌ی جه‌عفه‌ری، به‌یاتیش به‌شێوه‌یه‌كی نه‌گونجاو و نادیپلۆماسیانه هه‌ڵسوكه‌وتی ده‌كرد. ئه‌مه‌ش له وێنه‌كاندا به روونی ده‌ركه‌وتووه، هه‌ر ئه‌مه‌ش وای له عه‌بادی كرد، له دانیشتنه‌كانی دیكه‌دا به‌یاتی له ریزبه‌ندی دوای یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی عه‌بادی دابنیشێنێت، ئه‌مه‌ش پێده‌چێت ئاماژه‌یه‌كی زیره‌كانه بێت له عه‌بادییه‌وه بۆ جه‌عفه‌ری، به‌وه‌ی، كه رۆڵی تۆ كۆتایی هات و له كۆتایی لیسته‌كه‌دایت.
دووه‌م
گوتاره‌كه‌ی عه‌بادی له كۆنگره‌ی میونخدا زۆر درێژ و بێزاركه‌ر بوو، به‌جۆرێك درێژ بوو، كه فالح فه‌یاز، خه‌وی لێكه‌وت و پرخه‌ی ده‌هات، هه‌روه‌ها باسی بابه‌تی ته‌واو ناوخۆیی عێراقی ده‌كرد، كه نابێت له‌م كۆنگرانه‌دا باس بكرێن، دۆخی بێزاری و شه‌رمه‌زاری به رووی ئاماده‌بوانه‌وه دیار بوو، ده‌بوایه گوته‌كانی ته‌نها له‌باره‌ی ئاسایشه‌وه بوایه و كورت و پوخت بوایه، چونكه ده‌یتوانی بابه‌ته‌كانی دیكه‌ی له په‌راوێزی كۆنگره‌كه‌دا باس بكردایه.
ئه‌وه‌ی كه زیاتر ئاماده‌بوانی بێزار كردبوو ئه‌و درۆیانه بوو، كه له گوته‌كانی عه‌بادیدا هه‌بوون. وه‌ك ئه‌وه‌ی عێراق قه‌ڵایه‌كی به‌هێز بێت و ده‌وڵه‌تانی دیكه نه‌زانن چی له عێراق ده‌گوزه‌رێت.
یه‌كێك له قسه دوور له راستیه‌كانی عه‌بادی ئه‌وه بوو، كه گوتی هیچ چه‌كێك له عێراقدا نییه له‌ژێر فه‌رمانی حكومه‌تدا نه‌بیت، ئه‌مه له كوێ، ئایا ئاگات له دۆخی به‌سره و عه‌ماره و ناسریه نییه ؟؟ ئه‌گه‌ر ئاگات لێنه‌بێت ئه‌وا كاره‌ساتێكی گه‌وره‌یه.
ئایا بیرت چووه‌ته‌وه، كه پیش ماوه‌یه‌ك له‌سه‌ر ته‌له‌فزیۆن گوتت 55 میلیشیای چه‌كدار له به‌غدا هه‌یه و له ده‌ره‌وه‌ی یاسان و له پایته‌ختدا جموجوڵ ده‌كه‌ن، به‌راستی ئابروتان بردین.
سێهه‌م
نازانین چۆن رێگه‌ی به‌خۆی دا له‌گه‌ڵ شاندی هه‌رێمی كوردستان، له‌سه‌ر مێزی دانوستان دابنیشێت، كه وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی دیكه مامه‌ڵه‌یان ده‌كرد و عه‌بادیش نوێنه‌ری ده‌وڵه‌تێكی دیكه بێت.
بۆچی دانوستان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان له میونیخ بوو نه‌ك له به‌غدا؟
ئایا ئه‌مه ئابڕووچوونێكی دیپلۆماسی و سیاسی و ئه‌منی نییه؟
ئایا ئه‌مه هه‌نگاوی دانپێدانانی عه‌بادی و به‌غدا نییه به به‌رچاوی جیهانه‌وه به‌وه‌ی كه كوردستان ده‌وڵه‌ته؟
عه‌بادی چۆن رێگه‌ی به‌خۆی دا، بۆچی خۆی و فالح فه‌یاز، كه ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی پێسپێردراوه بێده‌نگ بوون له‌مه، یان فه‌یاز بۆ خه‌وتن چووه بۆ هۆڵه‌كانی میونخ؟
چواره‌م
كورد ده‌زانن چۆن كاره‌كان ده‌ڕۆن!!
هه‌روه‌ها ده‌زانن شێوازی بیركردنه‌وه‌ی جیهان چۆنه!!
ئه‌ته‌كێتی ئه‌م جۆره كۆنگرانه‌ش باش ده‌زانن!!
چونكه كاتیان به فیڕۆ نه‌دا له فێربوون و مه‌شق كردن و دروست كردنی په‌یوه‌ندی و لۆبی كردن، بۆ سه‌ركه‌وتنی كوردستان و پشتیوانی كردن له كوردستان، بۆیه به‌رێز مه‌سعود بارزانی، زانی چۆن به زیره‌كانه و وریاییه‌وه له میانه‌ی كۆنگره‌ی میونخدا كاره‌كانی بكات، به‌رێز مه‌سعود بارزانی، سه‌ركه‌وتوو بوو له به‌كارهێنانی ئه‌م كۆنگره‌یه بۆ ناردنی په‌یامی زۆر و گرنگ كه گرنگترینیان ئه‌مانه‌ن:
- به‌رێز مه‌سعود بارزانی، سه‌ركه‌وتوو بو له ناردنی په‌یامێك بۆ هه‌موو جیهان، به‌وه‌ی كوردستان به‌شێك نییه له به‌غدا و عێراق، ئه‌و وه‌ك ده‌وڵه‌ت نوێنه‌رایه‌تی خۆی ده‌كات، ئه‌مه‌ش له كاتێكدا بوو، كه به شاندێكی سه‌ربه‌خۆ چووه كۆنگره‌كه و خۆی شانده‌كه‌ی به هه‌موو شانده‌كانی جیهان ناساند.
- به‌رێز مه‌سعود بارزانی، سه‌ركه‌وتوو بوو له ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی “ده‌وڵه‌ت به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌ت” له‌گه‌ڵ عه‌بادی، عه‌بادیش هه‌ستی به‌و پلانه نه‌كرد، كه بارزانی كێشابووی و سه‌ركه‌وتووش بوو تێیدا، كاتێك وێنه‌كه بڵاو بوه‌وه له ده‌زگاكانی راگه‌یاندندا و عه‌بادی و شانده‌كه‌ی، كه نوێنه‌رایه‌تی عێراقیان ده‌كرد له لایه‌كی مێزه‌كه دانیشتبوون و بارزانی و شانده‌كه‌شی، كه نوێنه‌رایه‌تی كوردستانیان ده‌كرد له لایه‌كه‌ی دیكه‌ی مێزه‌كه بوون، ئه‌مه به‌راستی راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردی بوو له‌رووی ده‌روونی و دیبلۆماسی و ئه‌منی و راگه‌یاندنه‌وه، لێدانێكی زیره‌كانه‌ی بارزانی بوو.
- كاتێك به‌ڕێز بارزانی، له میونیخ له‌گه‌ڵ عه‌بادی كۆبوه‌وه بۆ گفتوگۆ كردن، سه‌باره‌ت به كێشه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر، سه‌ركه‌وتوو بوو له‌وه‌ی بۆ هه‌موو جیهانی بسه‌لمێنێت، كه به‌غدا له رووی سیاسی و بڕیاردانه‌وه یه‌كڕێز نییه و له رووی ئه‌منیشه‌وه به هه‌مان شێوه، ئه‌مه‌ش په‌یامێكی زیره‌كانه‌ی بارزانی بوو بۆ كۆنگره‌ی میونیخ.
- به‌رێز بارزانی، سه‌ركه‌وتوو بوو له ناردنی په‌یامێك بۆ ئیداره‌ی ترامپ، له رێگه‌ی مایك پێنسی جێگری ترا‌مپه‌وه، به‌وه‌ی كه عه‌بادی نوێنه‌رایه‌تی شاندی كوردستان ناكات، كوردستان ده‌وڵه‌تێكی ته‌واوه و جگه له پشتیوانی كردن و هه‌ماهه‌نگی كردن بۆ راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌ت پێویستی به هیچ شتێكی دیكه نییه.
- بارزانی سه‌ركه‌وتوو بوو به ده‌رهێنانی لێدوانێكی گرنگ له وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا، كاتێك به‌ڵێنی دا پشتیوانی كوردستان بكات وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ، شاندی عێراقیش به وشه‌یه‌كیش وه‌ڵامیان نه‌دایه‌وه، هۆكاره‌كه‌ش ئه‌وه بوو، كه “شانده فه‌رمی و حكومیه‌كه نه‌زانن و ئاگایان له هیچ نییه و له‌ناوخۆشیاندا ناگونجێن پێكه‌وه”.
- به‌رێز بارزانی سه‌ركه‌وتوو بوو له ناردنی په‌یامێك بۆ یه‌كێتی و گۆڕان، به‌وه‌ی كه كاری راسته‌قینه له رێگه‌ی به‌یاننامه جنێو فرۆشانه‌كانی ئه‌وانه‌وه نابێت، هه‌روه‌ها له رێگه‌ی ئه‌و هاوپه‌یمانێتیانه‌شه‌وه نابێت، كه ده‌وڵه‌ته ئیقلیمیه‌كان و حزبه‌كانی پاشكۆیان له به‌غدا سه‌رپه‌رشتی ده‌كه‌ن “ئێران و شیعه‌كانی عێراق”، به‌ڵكو له رێگه‌ی خاڵ تۆمار كردن و گۆڵكردنی كورد له یاریگای ئه‌وروپی و ئه‌مریكیه‌كان ده‌بێت. بارزانی سه‌لماندی، كه گه‌مه‌كه‌رێكی لێهاتووه. هه‌روه‌ها ده‌زانێت چی ده‌وێت، نزیك بووه‌ته‌وه له به‌دیهێنانی خه‌ونه‌كه‌ی، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ته‌نها له‌و جوگرافیایه‌شدا رایبگه‌یه‌نێت، كه له‌به‌رده‌ستیدایه.
به‌كورتی
شاندی به‌غدا شاندێكی په‌رته‌وازه و لاواز بوو، ئامانجیان نادیاربوو و له رووی دیبلۆماسی و لێهاتوویی و زیره‌كیه‌وه لاواز بوو، شاندی هه‌رێمی كوردستانیش به‌هێز و تۆكمه بوو، له ئاستێكی به‌رزی دیپلۆماسیه‌تدا بوون و ئامانجیان روون بوو.