نوچه‌نێت- ئیزڤێستیا
رۆژنامه‌ی ئیزڤێستیای روسی باسی رۆڵی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كات له پرۆسه‌ی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ و ئاماژه به‌وه ده‌كات، كه ئه‌وان ناهێڵن چه‌كدارانی داعش گه‌مارۆكه بشكێنن و به‌ره‌و سوریا هه‌ڵبێن.
له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه، هێزه كوردییه‌كان له پرۆسه‌ی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی لای راستی موسڵ به‌شدار ده‌بن، به‌جۆرێك هێڵێكی به‌رگری دیكه له رۆژئاوای شاره‌كه دروست ده‌كه‌ن، بۆ رێگرتن له هه‌ڵاتنی چه‌كدارانی داعش بۆ سوریا.
له‌چه‌ند رۆژی رابردوه‌وه چه‌كدارانی داعش هه‌وڵی شكاندنی ئه‌و گه‌مارۆیه ده‌ده‌ن، كه خراوه‌ته سه‌ریان و ده‌یانه‌وێت به‌ره‌و سوریا هه‌ڵبێن، هێرشی زۆریشیان كرده سه‌ر باره‌گاكانی حه‌شدی شه‌عبی له رۆژئاوای شاره‌كه، به‌ڵام پێشمه‌رگه هاوكاری یه‌كه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی كرد، بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌و هێرشانه.
هاشم سیتی یه‌كێك له فه‌رمانده‌كانی پێشمه‌رگه ده‌ڵێت، ئه‌و هه‌وڵانه گه‌وره‌ترین و فراوانترین هه‌وڵی داعشه بۆ شكاندنی گه‌مارۆی سه‌ریان، له‌وكاته‌وه‌ی چوارده‌وریان گیراوه، به‌جۆرێك چه‌كدارانی داعش له یه‌ك كاتدا هه‌وڵیاندا راره‌وێك بۆ هه‌ڵاتن له هه‌ردوولاوه بكه‌نه‌وه، هێرشێكیان له‌ناو شار ئه‌نجامدا و هێرشێكیش له‌سه‌ر سنوور له یه‌ك كاتدا، هێرشی ناو شاریان له ته‌له‌عفه‌ر و به‌عاج ئه‌نجامدا، كه تیایدا چه‌كی قورس و ئۆتۆمبێلی بۆمبرێژكراویان به‌كارهێنا.
پێشتر هێزی پێشمه‌رگه هێرشی كردبووه سه‌ر پێگه‌كانی داعش له به‌عاج، دوای ئه‌وه‌ی تیمی چاودێری و پشكنین، كۆبوونه‌وه‌ی زۆری چه‌كدارانی داعشی بینیبوو، كه به‌ره‌و سنوری سوریا ده‌رۆشتن، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌نیازه له داهاتوودا ئه‌م ناوچه‌یه كۆنتڕۆڵ بكاته‌وه له‌ده‌ست چه‌كدارانی داعش و، به‌ربه‌ستێكی نوێ له‌به‌رده‌م تیرۆرستاندا دروست بكات، بۆ ئه‌وه‌ی له موسڵ و ناوچه‌كانی ده‌روروبه‌ری نه‌توانن هه‌ڵبێن.
ژماره‌ی هێزه كوردییه‌كان ده‌گاته 150 بۆ 200 هه‌زار پێشمه‌رگه، كه 7 هه‌زاریان له‌سه‌ر ده‌ستی پسپۆر و شاره‌زای بیانی راهێنانیان پێكراوه و به ژماره‌یه‌كی زۆر له تانك و زرێپۆش و تۆپخانه‌ی قورس ئاماده كراون.
جێگه‌ی باسه، كه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه رۆڵێكی گرنگ و كاریگه‌ریان گێڕا له قۆناغی یه‌كه‌می شه‌ڕی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی شاری موسڵ، له پاییزی ساڵی رابردوودا، به‌جۆرێك توانی چه‌كدارانی داعش له باكور و رۆژهه‌ڵاتی موسڵ وه‌ده‌ربنێت، به‌مه‌ش توانی پارێزگاری له لای راستی سوپای عێراق بكات، كه له باشوری شاره‌كه‌وه هێرشی ده‌كرد. هه‌روه‌ك چۆن كورد له سوریاش رۆڵیان هه‌یه له شكاندنی داعش.
لیۆنید ئیسایف، مامۆستا له به‌شی زانسته سیاسیه‌كانی زانكۆی ئابووری باڵا ده‌ڵێت، به‌غدا به‌بێ پشتیوانی كورد ناتوانێت داعش تێكبشكێنێت. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت ئه‌و هاوپه‌یمانێتیه‌ی له عێراق هه‌یه ده‌گمه‌نه، به‌هۆی هه‌ماهه‌نگی نێوان حكومه‌تی ناوه‌ند و ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی كوردستان، توانراوه گورزی یه‌كلاكه‌ره‌وه له داعش بده‌ن. له ساڵی 2104 پێشمه‌رگه تاكه هێز بوو توانی بوێرانه له‌رووی داعشدا بوه‌ستێته‌وه، له‌كاتێكدا سوپای عێراق، شوێنه‌كانی خۆیان له موسڵ به‌جێهێشت و هه‌ڵاتن، یان چوونه ناو داعش، له‌و كاته‌دا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه مابوونه‌وه و شه‌ڕیان ده‌كرد.
ئیسایف دووپاتی ده‌كاته‌وه، كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا رۆڵی پێشمه‌رگه رۆڵێكی یاریده‌ده‌رانه ده‌بێت له كۆنتڕۆڵ كردنه‌وه‌ی موسڵدا، چونكه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی، كه كورد به ئازایه‌تی و قاره‌مانی و رۆحی شه‌ڕكرنی به‌رز و هێزێكی رێكخراو و باش ئاماده كرا‌و ناسراوه، به‌ڵام سنورێكی سیاسی هه‌یه، كه رۆڵی ئه‌م هێزه‌ی تێدا سنوردار كراوه، حكومه‌تی ناوه‌ند ترسی ئه‌وه‌ی هه‌یه، كه هێزه كوردییه‌كان هاتنه ناو شاره‌كه‌وه جارێكی دیكه چۆڵی نه‌كه‌نه‌وه، بۆیه بڕیاردراوه ئه‌وان ته‌نها پارێزگاری له قۆڵه سه‌ره‌كییه‌كانی هێرشكردن بكه‌ن.