یەڵدرم: لاپەڕەیەکی نوێمان لە پەیوەندی لە گەڵ ئەمریکا هەڵداوەتەوە

0

نوچەنێت-حورییەت

سەرۆکوەزیرانی تورکیا دەڵێت: لە پەیوەندیەکانی واشنتۆن و ئەنقەرە، لاپەڕەیەکی نوێمان هەڵداوەتەوە و هەروەها چوارچێووەی گشتی ئۆپەراسیۆنی رەقەی خستەڕوو.

بیناڵی یەڵدرم، سەرۆکوەزیرانی تورکیا گوتوویەتی: ئێمە لە پەیوەندیەکانمان لە گەڵ واشنتۆن خەریکی هەڵدانەوەی لاپەرەیەکی نوێین و ئەمریکاش ئەمە بە رۆژێکی نوێ وەسف دەکات.

یەڵدرم، بە ئاماژەدان بە شەڕی ئەلباب و چۆنیەتی دەستپێکی ئۆپەراسیۆنی رەقە و کۆنتڕۆڵکردنەوەی ئەم پارێزگایە، بە یارمەتی و هاوکاری سوپای ئازادی سوریا گوتی، ئەم ئۆپەراسیۆنەش، هاوشێوەی ئۆپەراسیۆنی ئەلباب دەبێت.

سەرۆکوەیزرانی تورکیا لە وەڵامی ئەم پرسیارە، کە ئەگەر ئەمریکا پێداگری لە سەر بەشداریی پێکردنی هێزەکانی یەپەگە لە ئۆپەراسیۆنی رەقە بکات، هەڵوێستی تورکیا چۆناوچۆن دەبێت گوتی: ئێمە ئەم بۆچوونەمان لە لایەن ئەمریکاوە پێنەگەیشتووە. ئەمریکا لە ئێستادا خەریکی هەڵسەنگاندن و تاوتوێکردنی ئەم بابەتەن و دەبێ چاوەڕوانی ئەنجامەکەی بکەین.

پێشتر یەڵدرم رایگەیاندووە، کە وڵاتەکەی بۆ بەشداری لە ئۆپەراسیۆنی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، بۆ کۆنتڕۆڵکردنەوەی شاری رەقەی سوریا، ئامادەیی تەواوی هەیە، شارێک، کە بە پایتەختی داعش ناسراوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com