بزانە ئەنجلینا لەسەر براد چی دەڵێت

0

نوچە.نێت

 

 چەند مانگێکی کەم تێپەریوە بەسەر جیابونەوەی هەردوو هونەرمەند ئەنجلینا و براد بیت،دا، ئەم جیابونەوەیە بۆ ئەنجلینا  ئاسان نەبوو، چونکە لەئێستادا هەست بە بوونی بۆشایی براد بیت دەکرێت، ئەوەش بەهۆی ئەو کاتە سەختانەی کە پێیا تێپەریوە بەتەنیا ، هەرچەند هەموو هەوڵ و توانای خۆی بەکار هێنا کە کاریگەری دروست نەکات لەسەر ٦ مناڵەکەی و  بتوانێت هەموو ئەرکەکان بەجێ بێنێت بەڵام دواجار هەستی کرد هێزێک هەبوو لە پشتی کە هاوکاری بوە لە پەروردەکردنی مناڵەکانی.

ئەستێرەی بەناوبانگی ئەمریکی ئەنجلینا جولی ، بۆ یەکەم جار بۆ کەناڵی BBC Newsبریتانیا، دیدارێکی لەسەر فیلمە تازەکەی لە کەمبودیا ئەنجام دا ، لەدیدارەکەدا ئاشکرایکرد کە “جیابونەوەی لەگەڵ براد بێت کاریگەری زۆری لەسەر داناوە ، و کاریگەری لەسەر٦ مناڵەکەش دروست کردوە.

کاتێک ئەنجلینا باس لە ئەزمونی ژیانی تایبەتی خۆی دەکات، زۆر بە نیگەرانی، بە دڵێکی غەمبارەوە دەڵێت” نامەوێت زۆر لەسەر ئەم باسە برۆم، چونکە ئەوکاتانە زۆر سەخت تێپەرین”.

ئەو هونەرمەند وتیشی: ئێمە خیزانێکین ، وەک خێزانێکیش دەمێنینەوە.

ئەنجلینا ئەوەشی خستە روو کە ” جیابونەوەی لەگەڵ براد بێت ئەزمونێکی زۆر قورس بوو، مرۆڤەکان دەتوانن خۆیان بدۆزنەوە و پشت بەخۆیان ببەستن، هەموو خێزانەکەم بەم ناخۆشیەدا تێپەری، بەڵام لە ئێستادا هەموو سەرنجم بۆ خێزان و ٦ مناڵەکە دەبێت، بۆ هەمیشە یەک خێزان دەبین.

3D6F211B00000578-4240766-Emotional_interview_Angelina_Jolie_has_spoken_publicly_for_the_f-m-26_1487553254761

ytguy

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com