لە کۆنفرانسە ناوخۆییەکانی کێشە بۆ پارتی دروست دەبێت، بەرپرسی لقێک کارەکەی جێدەهێڵێت

0

بەرپرسی لقی پارتی لە شەقڵاوە توڕە دەبێت… دەنگدانی ناوچەی كۆڕێ رەفز كرایەوەو ناوچەی خەباتیش كێشەی هەیە

نوچەنێت

گۆڤاری سڤیل
كۆنفرانسە ناوخۆییەكانی پارتی بەردەوامەو لە چەند ناوچەیەك بەهۆی بوونی سكاڵا، ئەنجامی دەنگدان رەفز كراوەتەوەو دەنگدان دووبارە كراوەتەوە، بەرپرسی لقی 24ی سەفینیش توڕە دەبێت و لق بەجێدێلێت.
لە 2ی ئەم مانگەوە هەڵبژاردنە ناوخۆییەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان دەستیپێكردووە، ململانێی توند لەنێوان گروپەكان پەیدا بووە، تا ئێستا لە چەند ناوچەیەك كێشە پەیدا بووە، بەتایبەتی لەناوچەی كۆڕێی سەر بە لقی 24ی سەفین و بەو هۆیەوە ئەنجامی دەنگدانەكان لەو ناوچەیە قبوڵ نەكراوە، لەو بارەوە ئەڤین هروری، ئەندامی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان و ئەندامی لیژنەی باڵای كۆنفرانس لە لێدوانێكدا بۆ (سڤیل) ئەو زانیاریانەی پشتڕاست كردەوەو گوتی “لیژنەی باڵای سكاڵا هەیە، فۆرمی تایبەت بە سكاڵاش هەیە، 48 سەعات دوای دەنگدان هەر كەس ئازادە و بۆی هەیە سكاڵا بكات، دیارە لەناوچەی كۆڕێ سكاڵا زۆر بوو، بۆیە دەنگدان دووبارە كرایەوە”.
بەپێی زانیارییەكانی (سڤیل)، بەو هۆیەوە بڵند ئیسماعیل، بەرپرسی لقی 24ی سەفین توڕە بووەو چووەتە ماڵەوەو لقی بەجێهێشتووە، بەڵام ئەڤین هروری گوتی “نەمزانیوە توڕە بووبێت، بەڵام ئەگەر توڕەش بووبێت لەسەر ناوچەی كۆڕێ نەبووە”. (سڤیل) چەند جارێك پەیوەندی بە بەرپرسی لقی 24 كرد، بەڵام وەڵامی نەدایەوە.
هەروەها سەرچاوەیەك لە لقی 16ی پارتی بە (سڤیل)ی راگەیاند، كە لەلیژنە ناوچەی خەبات كێشە دروست بووەو ململانێی توند لەنێوان دوو گروپ هەیەو هەر بۆیە چەند رۆژێكە نەتوانراوە هەڵبژاردن لەو ناوچەیە ئەنجام بدرێت، ئەڤین هروری لەدرێژەی لێدوانەكەیدا لەبارەی ئەو كێشەیە گوتی “ئەو لیژنە ناوچەیە، لیژنە ناوچەیەكی گەورەی سنوری لقی 16یە، راستە ململانێ هەبوو لەنێوان گروپەكان، بۆیە بڕیارمانداوە، هەڵبژاردن جارێ لەرێكخراوەكان بكرێ، تا ململانێیەكەیان ئاسایی دەبێتەوە”.
هەروەها ئەڤین هروری ئەوەشی راگەیاند كە ناوچەیەكی تریش لەسنوری لقی یەك لەدهۆك دەنگدان دووبارە كراوەتەوە، هاوكات رەزامەندی خۆیشی لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی پرۆسەكە دەربڕی.

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com