
مالیکی بۆ نێچیرڤان بارزانی: داواکارم دەست بە کار بوونەوەتان ببێتە هۆی چارەسەر بوونی كێشە هەڵپەسێراوەكان
نوچەنێت. خەندان
لە ناوەڕۆکی نامەی نوری مالکی بۆ سەرۆكی حکومەتی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی هاتووە… پێخۆشحاڵم بە دەست بە کار بوونەوەتان وەك سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەر بەم بۆنەیەشەوە پیرۆزباییتان لێ دەکەم و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.
لە درێژەی پەیامەکەی سەرۆك وەزیرانی عێراقدا هاتووە، داواکارم دەست بە کار بوونەوەتان ببێتە هۆی چارەسەر بوونی كێشە هەڵپەسێراوەكانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەغداد.
وە ببێتە هۆی بەدیهاتنی کەشێکی برایانەو پەیوەندی بەهێزی نێوان هەردوو گەلی کوردو عەرەب لە عێراقدا.
ئەم پیرۆزباییەی مالیكی لە کاتێکدایە کە گرژیەکی زۆر لە نێوان دەسەڵاتدارانی هەولێرو بەغدادا هەیە.