خالید رەنجدەر بەرپرسی سەنتەری لێکۆلێنەوەی سیاسی لەنەرویج، پیرۆزبایی لە نێچرڤان بارزانی دەکات

0

خالید رەنجدەر بەرپرسی سەنتەری لێکۆلێنەوەی سیاسی لەنەرویج پیرۆزبایی لە نێچرڤان بارزانی دەکات و هیوا خوازە ئاواتەکانی خەڵکی کوردستان بهێنێتە دی

نوچەنێت

رەنجدەر لە پەیامێکی پیرۆزباییدا کە وێنەیەکی بۆ نوچەنێت ناردووە نوسیویەتی”بە بۆنەی دامەزراندنی حكومەتی نوێی ھەرێمی كوردستانەوە بە سەرۆكایەتی بەڕێزتان و بە بونەی متمانە پێكردنتان لە پەرلەمانی ھەرێمی كوردستان پیرۆزباییتان ئاڕاستە دەكەم و ئاواتەخوازم وەك پێی ناسراون چالاكانە و بەو ڕوحە گەنجەی ھەتانە كاروبار و پرۆژەكانی ئەو حكومەتە بەرن بەڕێوە و ئاواتەكانی خەڵكی كوردستان بێننەدی”.

هەر لەپەیامەکەیدا رەنجدەر داوا دەکات کە” سەرەتای دەست بەكار بونی حكومەتەكەتان بە راگەیاندنی لێبوردنێكی گشتی بێت لە زیندانیەكان و ئەو توێژە لە خەڵكی كوردستان لەبیر نەچنەوە”.

دەقی پەیامەکەی خالید رەنجدەر

بەناوی خوای گەورە و میھرەبان

بەڕێز سەرۆكی حكومەتی نوێی ھەرێمی كوردستان

پیرۆزبایی

بە بۆنەی دامەزراندنی حكومەتی نوێی ھەرێمی كوردستانەوە بە سەرۆكایەتی بەڕێزتان و بە بونەی متمانە پێكردنتان لە پەرلەمانی ھەرێمی كوردستان پیرۆزباییتان ئاڕاستە دەكەم و ئاواتەخوازم وەك پێی ناسراون چالاكانە و بەو ڕوحە گەنجەی ھەتانە كاروبار و پرۆژەكانی ئەو حكومەتە بەرن بەڕێوە و ئاواتەكانی خەڵكی كوردستان بێننەدی. جێی خۆیەتی ئاماژە بۆ ئەوەش بكەم كە سەرەتای دەست بەكار بونی حكومەتەكەتان بە راگەیاندنی لێبوردنێكی گشتی بێت لە زیندانیەكان و ئەو توێژە لە خەڵكی كوردستان لەبیر نەچنەوە.

سەركەوتو بن

خالد ڕەنجدەر

بەرپرسی سەنتەری لێكۆڵینەوەی

سیاسی لە نەرویج

7/4/2012

 

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com