ماوەی 45 رۆژ دیاریکرا بۆ یەکگرتنەوەی وەزارەتەکانی ناوخۆ و دارایی

0

ماوەی 45 رۆژ دیاریکرا بۆ یەکگرتنەوەی وەزارەتەکانی ناوخۆ و دارایی

نوچەنێت تایبەت

دوای ئەوەی لەکارنامەی حکومەتەکەیدا نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند، کاردەکەن بۆ ئەوەی هێزەکانی پێشمەرگەو زێرەڤانی و پۆلیس وەک دەزگایەکی نیشتیمانی سەیر بکرێن، لە کۆبونەوەی ئەمرۆی ئەنجومەنی وەزیرانی کوردستاندا، بڕیار لەسەر ماوەی یەکگرتنەوەی هەردوو وەزارەتی ناوخۆو دارایی درا.

نێچرڤان بارزانی سەرۆکی کابینەی حەوتەمی حکومەتی کوردستان لە کارنامەی حکومەتەکەیدا، لەبەردەم پەڕلەمانی کوردستان، رایگەیاند”ئه‌و ئارامی و ئاسایشه‌ی هه‌رێم له‌و ناوچه‌ پڕ له‌ كێشه‌و ململانێیه‌ به‌ رێكه‌وت نه‌بووه‌، به‌ڵكو به‌ هه‌وڵ و شه‌ونخونی رۆڵه‌ دڵسۆزه‌كانمان بووه‌ له‌ پێشمه‌رگه‌و زێره‌ڤانی و پۆلیس و ئاسایش و فریاگوزار و هێزی ئاماده‌ و هێزی دژه‌ تیرۆر. ئه‌مانه‌ رۆڵه‌ی به‌ ئه‌مه‌ك و وه‌فاداری ئه‌م گه‌له‌ن و شایسته‌ی ئه‌وه‌ن رێزیان لێبگیرێ‌. كارده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی به‌ته‌واوه‌تی باشتر بكرین و وه‌ك ده‌زگایه‌كی گرینگی نیشتیمانی سه‌یر بكرێن”. ئەمرۆ لەکۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی کوردستان، کە بەسەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی رێکخرا، بۆ بەجێگەیاندنی ئەو بەڵێنەی لەکارنامەکەی کابینەی حەوتەمدا هاتووە، بریاری کۆتایی درا، بۆ دیاریکردنی وادەی یەکگرتنەوەی هەردوو وەزارەتی ناوخۆو دارایی، عیماد ئەحمەد جێگری سەرۆك وەزیران، لە دوای كۆبوونەوەكە بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند لە کۆبونەوەی ئەمرۆدا”بڕیار درا لە ماوەی 45 رۆژدا هەردوو وەزارەتی ناوخۆو دارایی یەك بگرنەوە بۆ ئەوماوەیەش تەنها ٤٥ رۆژ دیاریکراوە”، بەپێی زانیاریەکانی نوچەنێت، لەکۆبونەوەکە تەئکید لەوە کراوەتەوە، لەو ماوەیەدا دەبێت، وەزارەتەکانی ناوخۆو دارایی کە لەسەردەمی دوو ئیدارەیی کوردستان دابەشکرابوون، یەکبگرنەوەو کارەکانیان وەک دەزگایەکی نیشتیمانی رێکبخرێت.

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com