ئه‌مه‌ریکا 112 موشه‌کی تۆماهۆک ده‌گرێته هێزه‌کانی قه‌زافی
نوچەنێت.. دەنگی ئەمریکا
وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌سـتیکرد به هێرشه موشه‌کیـیه‌کانی خۆی بۆ سه‌ر به‌رگریـیه ئاسـمانیـیه‌کانی حکومه‌تی لیبیا، ئه‌مه‌ش وه‌ک به‌شێـک له‌و هه‌وڵانه‌ی هاوپه‌یمانان ده‌یده‌ن بۆ سـنووردارکردنی جموجۆڵه‌کانی هێزه‌کانی موعه‌مه‌ر قه‌زافی.
کاربه‌ده‌سـتێـکی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریکا پاش نیوه‌ڕۆی شه‌ممه به کاتی واشنتن گوتی زیاتر له 112 موشه‌کی جۆری تۆماهۆک له که‌شتی و ژێر ده‌ریایی ئه‌مه‌ریکایی و به‌ریتانی ڕۆژی شه‌ممه له ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه گیراونه‌ته زیاتر له 20 نیشـانه له ناو لیبیادا که جێـگه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ خه‌ڵـکی سیڤیلی ئه‌و وڵاته و هه‌روه‌ها هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان.
موعه‌مه‌ر قه‌زافیش په‌یمانی داوه به‌رگری له وڵاته‌که‌ی بکات، به گوته‌ی خۆی له به‌رامبه‌ر ئه‌م هێرشـه بێ پاساوه‌ی که له لایه‌ن خاچ پهرسـتهکانهوه ده‌کرێته سه‌ریان. گوتیشی ئه‌و عه‌مباره‌کانی چه‌کی وڵاته‌که له به‌رده‌م گه‌لی لیبیا ده‌کاته‌وه هه‌تا خۆیان پـڕ چه‌ک بکه‌ن و شه‌ڕی دوژمنان بکه‌ن. قه‌زافی په‌یمانیشی دا تۆڵه له نیشـانه‌ی له‌شـکری و مه‌ده‌نی بکاته‌وه. ده‌ڵێت ئه‌م بۆردومانانه‌ی هێزه‌کانی ڕۆژئاوا ده‌یکه‌ن وایکرد ده‌ریای ناوه‌ڕاست بـبێته گۆڕه‌پانێـکی ڕاسته‌قینه‌ی شه‌ڕ.
به درێژای شه‌و ده‌نگی ته‌قه‌ی دژه ئاسـمانیـیه‌کان له ته‌رابلسی پایته‌خت ده‌بیسترا.
هاوکات به هه‌زاره‌ها لیبی له ده‌وری باڵه‌خانه‌کانی که قه‌زافی له ته‌رابلس تیایاندا ده‌ژی خڕبوونه‌وه، ئه‌وه‌ش هه‌تا بـبنه قه‌ڵغانی سیڤیلی له به‌رده‌م هه‌ر هێرشێـک بکرێته سه‌ر ئه‌و باڵه‌خانانه.
سه‌رۆک ئۆباما که ئێستا به سه‌ردانێـک له به‌ڕازیله، گوتی قه‌زافی وڵاتانی ڕۆژئاوای ناچارکرد کرده‌ی له‌شـکری له به‌رامبه‌ری وه‌ربگرن. سه‌ره‌ک وه‌زیری به‌ریتانیا ده‌یڤد کامیرۆن ئه‌ویش له له‌نده‌ن گوتی ئه‌م هێرشـانه کارێـکی ڕاستن و یاسایین و هه‌روه‌ها پـێویست بوون بکرێن.
ڕۆژی شه‌ممه سه‌ره‌تا فڕۆکه‌کانی فه‌ڕه‌نسـا یه‌که‌م هێرشی خۆیان ئه‌نجام دا و به‌پـێی هه‌واڵه‌کان 4 تانکی هێزه‌کانی قه‌زافی له نزیک شـاری بنغازیان تێـکشـکانووه.