نوچه‌نێت - تایمز
رۆژنامه‌ی تایمزی به‌ریتانی، لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی دوور و درێژی ئه‌نجامداوه، كه تیایدا ئاشكرای كردووه، كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كانی جیهان رۆڵیان هه‌یه له دابین كردنی دارایی بۆ رێكخراوه تیرۆرستییه‌كان، له سه‌رو هه‌مووشیانه‌وه داعش، له رێگه‌ی ئه‌و ریكلامانه‌ی له‌سه‌ر پێگه و لاپه‌ڕه‌كانیان، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی ئه‌و رێكخراوانه ده‌رده‌كه‌ون.
رۆژنامه‌كه ده‌ڵێت، ریكلامی ده‌یان كۆمپانیای جیهانی، له‌وانه مێرسیدس بێنز، جاگوار و هۆندا، زه‌به‌لاح له بواری پیشه‌سازی ئۆتۆمبێلدا، هه‌روه‌ها كۆگاكانی ویترۆزی به‌ریتانی و كۆمپانیای دیكه، له‌سه‌ر پێگه‌ی تایبه‌تی ئه‌و رێكخراوه تیرۆرستیانه ده‌رده‌كه‌ون. هه‌روه‌ها له كه‌ناڵه‌كانی یوتیوبیشیان، به جۆرێك ئه‌و رێكخراوانه، پاره‌ی زۆر له به‌رامبه‌ر ئه‌و ریكلامانه‌دا وه‌رده‌گرن.
ئه‌و ریكلامانه مانگانه ده‌یان هه‌زار دۆلار بۆ ئه‌و رێكخراوه تیرۆرستیانه‌ی، وه‌ك داعش، قاعیده و كۆمبات 18، كه كۆمه‌ڵه‌یه‌كی نازی نوێیه و بانگه‌شه بۆ توندوتیژی ده‌كات، په‌یدا ده‌كه‌ن.
بۆ نمونه ریكلامی كۆمپانیایه‌ك له‌سه‌ر گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی داعش، 7.6 دۆلار بۆ هه‌ر هه‌زار بینینێك، قازانج بۆ داعش ده‌گه‌ڕێنێته‌وه، له كاتێكدا هه‌ندێك گرته‌ی ڤیدیۆیی زیاتر له ملیۆنێك كه‌س سه‌یری كردووه.
هه‌ندێك ئاژانسی ریكلام كردن، ئه‌و كۆمپانیایانه به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن، كه ئه‌م كاره‌یان وا له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دیكه‌ش ده‌كات، له‌سه‌ر ئینته‌رنێت ریكلام بۆ كاڵاكانیان بكه‌ن، له‌پێناو قازانجی زیاتردا، به‌چاوپۆشی كردن له‌و لایه‌نه‌ی، كه ریكلامه‌كه‌ی له‌سه‌ر ده‌رده‌كه‌وێت.
سه‌ره‌ڕای هه‌وڵی كۆمپانیاكان، بۆ رێگرتن له ده‌ركه‌وتنی ریكلامه‌كانیان له‌سه‌ر ئه‌و پێگانه‌ی، كه له‌وانه‌یه ببێته هۆی قازانجی گروپه تیرۆرستیه‌كان، به‌ڵام تایمز وێنه‌ی چه‌ند ریكلامێكی مێرسیدس بێنز و جاگواری گرتووه، كه له‌گه‌ڵ گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی گۆرانیه‌كدا ده‌رده‌كه‌ون، كه بانگه‌شه بۆ داعش ده‌كات.
هه‌روه‌ها ریكلامی كۆمپانیای ساندلز ریزورتسی، زه‌به‌لاح له بواری گه‌شتوگوزاردا، له‌گه‌ڵ ڤیدیۆیه‌كدا ده‌ركه‌وتووه، كه بانگه‌شه بۆ گروپی گه‌نجانی سۆماڵی سه‌ر به قاعیده ده‌كات.
رۆژنامه‌كه، قسه‌ی له‌گه‌ڵ گوته‌بێژی مێرسیدس بێنز كردووه سه‌باره‌ت به‌و ریكلامانه، ئه‌ویش گوتوویه‌تی، كه كۆمپانیا داوای له‌و ئاژانسانه‌ی ریكلام كردووه، كه كاریان له‌گه‌ڵ ده‌كات، چاو به لیستی ره‌شی پێگه‌كاندا بخشێننه‌وه، كه كۆمپانیا نایه‌وێت ریكلامه‌كانی له‌سه‌ر ده‌ربكه‌وێت.
هه‌روه‌ها گوته‌بێژی ساندل ریزۆرتس گوتی، كۆمپانیا هه‌وڵی ته‌واوی خۆی ده‌دات، بۆ رێگرتن له ده‌ركه‌وتنی ریكلامه‌كانی له‌سه‌ر ئه‌و پێگانه.