گەنجانی یەکگرتوو: بەهاری ئیسلامی دەگاتە کوردستان. وڵات بە خەڵکی گەندەڵ و فاسد بەرێوە نابرێ

0

گەنجانی یەکگرتوو: بەهاری ئیسلامی دەگاتە کوردستان. وڵات بە خەڵکی گەندەڵ و فاسد بەرێوە نابرێ

نوچەنێت

پەیجی گەنجانی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لەفەیسبووک، هاوشانی پەخشکردنی وێنەیەکی سەردانەکەی ئەمینداری ئەو حزبە بۆ بادینان، رایدەگەیەنن، کاتی ئەوە دێت بەهاری ئیسلامی بگاتە کوردستان، چونکە وەک دەڵێن”وڵات بە خەڵکی گەندەڵ و فاسد و بەدئەخلاق بەرێوە نابرێ”.

پەیجی گەنجانی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، وێنەیەکی سەردانەکەی ئەمینداری گشتی حزبەکەیان بۆ دهۆک پەخشکردووەو لەگەڵ وێنەکە دا لەپەیامێکدا نوسیویانە”چەند رۆژێک لەمەوپێش لە تونس، پێرێ لە میسر، دوێنێ لە مەغریب، ئەمڕۆ لە سوریا، سبەینێ یان دو سبەی یان چەند رۆژێکی تر، هەر سەرەی ئەوە دێ بەهاری ئیسلامی بگاتە ئەم وڵاتە و ئەم گەلە ستەمدیدە کەمێ لە زوڵم و زۆر و ستەمی جەللادەکان رزگاریان بێت، پڕ بە گەروومان هاوار ئەکەین ئیسلام چارەسەرە، پشت بەخوا ئێمەی ئیسلامی شارستانی خاوەن ئەخلاق و خاوەن لێهاتویی دەبینە هۆی پێشکەوتنی وڵاتەکەمان”.

گەنجانی یەکگرتوو لە فەیسبووک هێرش بۆ سەر حزبەکانی دەسەڵات دەکەن و دەنوسن”وڵات بە خەڵکی گەندەڵ و فاسد و بەدئەخلاق بەرێوە نابرێ کاتی ئەوەیە ئەم میللەتە کەمێ وچان بدات”.

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com