بزانە بۆچی ماریا کاری، کراسەکەی دەسوتێنێت

0

نوچە.نێت

 

گۆرانی بێژی ئەمریکی ماریا کاری، ئاهەنگی هاوسەرگیری لەگەڵ ملیۆنلیری ئوسترالی کۆتایی پێ هێنا و کراسی بوکێنیەکەی کە دیزاینەری بەناوبانگی جیهانی فالنتينو  بە بری 250000 ی ئەمریکی دیزاینی کردوە، دەسوتێنێت.

ماریا، لەدواین کاریدا کلیپێکی بڵاو کردەوە بەناوی (I Don’t)، لە کلیپەکەدا  راستەوخۆ کراسی بوکێنیەکەی دەسوتێنێت، ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ دەستگیرانەکەی کە ئیتر نێوانیان کۆتایی پێ هاتوە و ماریا پەشیمان نیە لەو کارەی کردویەتی.

ماریا تەمەن ٤٦ ساڵ، لە ٢٠١٤ رایگەیاند کە لە پەیوەندی خۆشەویستیدایە لەگەڵ ملیۆن لیری ئوسترالی دواتر هاوسەرگیریان ئەنجام دا ، بەڵام لە ٢٠١٦ جیابونەوە.

ئەو هونەرمەندە، وێرای ئەوەی لە هاوسەرەکەی جیابوەتەوە بەڵام موستیلەی دەستگیرانیەکەی لای خۆی هێشتوەتەوە کە قیمەتی موستیلەکە دەگاتە 7 مەلايين دۆلار ی ئەمریکی.

لەلایەکی تر دەنگۆی ئەوە بڵاو بوەتەوە کە ماریا لە پەیوەندیدایە لەگەڵ گۆرانی بێژی ئەمریکی و دیزاینەری سەما، بریان تاناکا.

 

hyu
کسژفکاە

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com