نوچە.نێت
ئەستێرەی جیهانی ئەنجلینا جولی ، ماوەیەکە لە هەوڵی ئەوەدایە کە خۆی لەو کێشانە دەرباز بکات کە لەگەڵ براد بێت توشی هات، وەک مەسەلەی جیابونەوە و لەئەستۆ گرتنی ٦ مناڵەکەی،لەئێستادا دەیەوێت دەست بە ژیانێکی نوێ بکاتەوە.
بە پێی گۆڤاری Heat Magazine،ئەنجلینا جولی، خەڵاتی ئوسکاری پێ دەبەخشرێت لە فیلمی Alexander ولەهەمان کاتدا ئاشکرایدەکات کە لە پەیوەندی خۆشەویستیدایە لەگەڵ هونەرمەندو میوزیک ژەن “جاريد ليتو”.
بەپێی ئەو گۆڤارە بیانیە، ئەنجلینا تەمەن ٤١ ساڵ، رایگەیاند کە” پێشتر پەیوەندیەکی نهێنی لەنێوان ئەوو جاریددا هەبوە، لەوکاتەی کە هەردوو هونەرمەند لە فیلمی ئەلیکساندەر “Alexander” رۆڵیان بینوە وەک Mr. & Mrs. Smith، دواتر یەکتریان خۆش ویستوە پێش ئەوەی ژیانی هاوسەری لەگەڵ براد بێت پێک بهێنێت.
ئەنجلینا دەشڵێت” لەگەڵ جارید لیتو،تەمەن ٤٥ ساڵ و خۆشەویستە کۆنەکەی، لە کۆشکی Chateau Marmont،لە لوس ئەنجلوس، چاویان بەیەک کەتوەو پێکەوە نانێکی ئێوارەیان خواردوە،و دەست لەناو دەست.
ئەو گۆڤارە ئەوەش دەخاتە روو، سەرەرای ئەوەی ١٢ ساڵ،ژیانی هاوسەری لەگەڵ براد بیت،بەردەوام بوون، بەڵام ئەنجلینا بەدرێژایی ئەو ماوەیە دڵی لای خۆشەویستە کۆنەکەی جارید لیتو، بوە.

