نوچە.نێت
سەرچاوە راگەیاندنەکانی ئەمریکا، وێنەی ئەستێرەی ئەمریکی بامیلا ئەندرسون، تەمەن ٥٠ ساڵ، لە ئاهەنگێکدا بڵاو دەکەنەوە بە بێ ماکیاژ، کە زۆرێک پێیان وایە بامێلا بە سروشتی خۆی زۆر جوانترو گەنجتر دەردەکەوێت.
بامێلا، ئاشکرایدەکات کە دژی وروژاندن و پەیوەندی خراپە، ئەو پێی وایە ” کاتێک مرۆڤ لە ژیانیدا پشت بە وروژاندن و پەیوەندی سیکسی ببەستێت، ئەو کات هەست دەکات کە چەن لەتەمەنی بە خەسار داوە”.
ئەو دەشڵێت” کاری وروژاندان پەیوەندی سیکسی بۆئەو کەسانەیە کە تەمەڵن ،بە شێوەیەک ناتوانن پەیوەندی مرۆڤایەتیان هەبێت لەگەڵ دەوروبەر، ئەوەش تەنیا وەک داخستنی دەرگایەک وایە لەسەرخۆیان دادەخەن”.
ئەو هونەرمەندە بەهۆی شارزایی لە کارەکەدا ئاماژەی بەوەش کرد” کە لەم پەیوەندیە خراپانە ترسناکترین نەخۆشی دەگوێزرێتەوە بەهۆی سیکس کردن لەگەڵ هەموو کەسێک، چونکە ئیتر پشتی بەو کارە بەستوە بۆ بەردەوام بونی لە ژیان”.


