ناکۆکییەکانی ناو یەکێتی هۆکاری دواکەوتنی راگەیاندنی کابینەی حەوتەمە

0

ناکۆکییەکانی ناو یەکێتی هۆکاری دواکەوتنی راگەیاندنی کابینەی حەوتەمە

نوچەنێت تایبەت

پەڕلەمانتارێکی یەکێتی بۆ نوچەنێت ئاشکرای دەکات، تاکو دوێنێش یەکێتی نەیتوانییوە کۆ دەنگی لەسەر وەزیرە کاندیدکراوەکانی لەناو خۆیدا دروست بکات و ناکۆکی هەیە، ئەوەش هۆکاری دواکەوتنی راگەیاندنی کابینەی حەوتەمە.

بریاربوو ئەمرۆ رۆژی سێشەممە پەڕلەمانی کوردستان متمانە بدات بەکابینەی حەوتەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەڵام رۆژی متمانەدان بە کابینەی حەوتەم دواخرا بۆ رۆژی پێنج شەممە، نوچەنێت لەڕێی سەرچاوەیەکەوە ئاشکرای کرد، هۆکاری دواکەوتنی متمانەدان بە کابینەی حەوتەم یەکلانەبونەوەی ناوی کاندیدی وەزارەتەکانی ناوخۆو خوێندنی باڵایە.

هەر لەمەڕ دواکەوتنی متمانەدان بە کابینەی حەوتەم، ئەندامێکی پەڕلەمانێکی یەکێتی لەپەڕلەمانی کوردستان، بەنوچەنێتی راگەیاند، هۆکاری سەرەکی دواکەوتنی راگەیاندنی کابینەنی حەوتەم، کێشەو ناکۆکییەکانی ناو یەکێتی یە، کە تاکو ئێستا یەکلانەبونەتەوە و بریاری کۆتایان نەداوە لەسەر کاندیدی وەزیری خوێندنی باڵا، ئەو پەڕلەمانتارەی یەکێتی وتیشی” نەک هەر لەناو حزب ناکۆکی هەیە، لە پەڕلەمانی کوردستانیش هەردوو پەڕلەمانتاری یەکێتی، سۆزانی خاڵە شەهاب و گۆران ئازاد، ئامادە نین دەنگ بەکاندیدی وەزیری خوێندنی باڵا بدەن، لەکاتێکدا کە خودی سەرکردایەتی حزبەکەیان ئەوکاندیدانە دیاری دەکات، ئەگەر هەڵوێستی ئەوانیش بەردوام بێت، مانای حسابنەکردنی ئەوانە بۆ راو بریارەکانی مەکتەبی سیاسی حزبەکەیان، کە لەهیچ جێیەکی دنیا نیە، پەڕلەمانتاری حزبێک دژایەتی کاندیدی حزبەکەی خۆی بکات، بەرای من هۆکاری ئەوەش رەنگدانەوەی ناکۆکییەکانی سەروی خۆیانە”.

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com