نوچه‌نێت – روسیا توده‌ی
شاری موسڵ، كه سه‌نته‌ری پارێزگای نه‌ینه‌وا و دووه‌م گه‌وره شاری عێراقه، ماوه‌ی 100 رۆژه له دۆخی جه‌نگدایه، هێرشه ئاسمانیه‌كان پێگه‌كانی داعش له‌و شاره بۆردوومان ده‌كه‌ن، دوای ئه‌وه‌ی له حوزه‌یرانی ساڵی 2014 توانیان زۆرینه‌ی ناوچه‌كانی داگیر بكه‌ن.
عه‌بدولڕه‌حمان ریاز، كه دایك، باوك و برا بچوكه‌كه‌ی، له بۆمبارانێكی سه‌ر شاری موسڵ كوژران ده‌ڵێت “له‌ژێر دار پرته‌قاڵه‌كانی باخچه‌كه ناشتمانن، چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین تا له جێگه‌یه‌كی دیكه به‌خاكیان بسپێرین”.
عه‌بدولڕه‌حمان، كه ئاماژه‌ی بۆ سێ گڵكۆ ده‌كرد گوتی “لێره باوكم نێژراوه، لێره‌ش دایكم و ئه‌وه‌ش برا بچوكه‌كه‌م”. سێ ئه‌ندامی خێزانه‌كه‌ی، له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی سڤیلی دیكه‌ی گه‌ڕه‌كی زراعه‌ی رۆژهه‌ڵاتی موسڵ، له هێرشێكی ئاسمانی فرۆكه‌كاندا كوژران، له 6ی كانوونی دووه‌مدا، كه بووه هۆی خاپوور بوونی سێ ماڵ.
هێزه عێراقییه‌كان، به پشتیوانی هێزه ئاسمانیه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به رابه‌رایه‌تی ئه‌مریكا، له 17ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی رابردووه‌وه جه‌نگێكی فراوانی بۆ كۆنتڕۆڵ كردنه‌وه‌ی موسڵ ده‌ستپێكردووه.
له 24ی كانوونی دووه‌مدا حكومه‌تی عێراق رایگه‌یاند، لای چه‌پی موسڵ به‌ته‌واوی كۆنتڕۆڵ كراوه‌ته‌وه له‌ده‌ست چه‌كدارانی داعش.
عه‌بدولڕه‌حمان له‌گه‌ڵ ئه‌و برایه‌ی، كه دوو ساڵ له‌خۆی گه‌وره‌تره، له بۆمبارانه‌كه رزگاری بووه و ده‌ڵێت “هه‌موو شتێك له ده‌ورووبه‌رم وێران بوو، دار و به‌ردی سه‌رم به‌رز كرده‌وه و هه‌ستام، بانگی براكه‌م كرد، بۆ ئه‌وه‌ی بزانم هێشتا ده‌ژیت، ئه‌و قاچی پێكرابوو”.
هیچ كه‌سێك وه‌ڵام ناداته‌وه
عه‌بدولڕه‌حمان هه‌روه‌ها گوتی “دواتر ده‌ستم كرد به گه‌ڕان به‌دوای برا بچوكه‌كه‌م و دایك و باوكم، هاوارم ده‌كرد به‌ڵام كه‌س وه‌ڵامی نه‌ده‌دامه‌وه، من و براكه‌م ناچار بووین به‌هۆی شه‌ڕه‌وه ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌مان له باخچه‌ی ماڵی باپیرم، كه نزیكه لێمانه‌وه بنێژین”.
عه‌بدولڕه‌حمان به ئازاره‌وه درێژه‌ی پێدا و گوتیشی “ده‌بوایه به‌جارێك و له یه‌ك رۆژدا ماڵئاوایی له سێ ئه‌ندامی خانه‌واده‌كه‌م بكه‌م، به‌شێك له رۆحم له‌گه‌ڵ ئه‌وان ناشت”.
ئه‌و دوو برایه هیواخوازن، بتوانن ته‌رمه‌كان بۆ گۆڕستانی خۆیان، كه له رۆژئاوای شاره‌كه‌یه بگوازنه‌وه، كه باپیریشیان هه‌ر له‌وێ نێژراوه، به‌ڵام پێده‌چێت زۆر چاوه‌ڕێ بكه‌ن، چونكه گه‌ڕه‌كه‌كانی رۆژئاوای موسڵ هێشتا له‌ژێرده‌ستی چه‌كدارانی داعشدان، كه پێده‌چێت به‌رگرییه‌كی توند بكه‌ن له به‌رامبه‌ر به‌ره‌وپێشچوونی سوپای عێراق.
له گۆڕستانی گۆگجه‌لی، كه یه‌كێكه له‌و گه‌ڕه‌كانه‌ی هه‌ر له‌سه‌ره‌تای شه‌ڕه‌كه‌وه كۆنتڕۆڵ كرایه‌وه و ده‌كه‌وێته رۆژهه‌ڵاتی شاره‌كه‌وه، فالح محه‌مه‌دی گۆڕهه‌ڵكه‌ن ده‌ڵێت “رۆژانه خه‌ڵك نزیكه‌ی 10 ته‌رم ده‌هێنن بۆئه‌وه‌ی دووباره بیاننێژنه‌وه”.
دوو جار و ته‌نانه‌ت سێ جاریش
محه‌مه‌د، كه سه‌رقاڵی كاری خۆی بوو گوتی “گۆڕستانی هه‌ندێك له خه‌ڵكه‌كه له رۆژئاوای شاره‌كه‌یه، بۆیه خه‌ڵكه‌كه جارێكی دیكه روفاتی كه‌سوكاریان ده‌گوازنه‌وه بۆ گه‌ڕه‌كه‌كانی رۆژئاوا”.
محه‌مه‌د، كه سه‌یری دیمه‌نی گۆڕه‌كانی ده‌كرد گوتی “پێشتر كاره‌كه ئاسان بوو، كه كه‌سێك ده‌مرد ته‌نها یه‌ك جار ده‌نێژرا، به‌ڵام ئێستا دووجار و ته‌نانه‌ت سێ جاریش ده‌نێژرێن”.
له‌و كاته‌دا بارهه‌ڵگرێكی بچووك وه‌ستا له نزیك دوو چاڵه‌وه، به وریاییه‌كی زۆره‌وه یه‌كێكیان ته‌رمی باوكی هه‌ڵگرت، كه له به‌تانی و قوماشی سپیه‌وه پێچرابوو و په‌ڵه‌ی خوێنی پێوه‌بوو، بۆنی تیژی مردن له‌گه‌ڵ بۆنی خۆڵی شێ‌دار تێكه‌ڵ بوو.
دوو گۆڕ بۆ دوو كه‌س هه‌ڵكه‌ندرابوو، كه پێش 3 هه‌فته به‌هۆی كه‌وتنی هاوه‌نێك له نزیك ماڵه‌كه‌یان كوژرابوون و له باخچه‌ی ماڵه‌كه‌یاندا نێژرابوون.