بزانە لیدی گاگا، بیر لەچی دەکاتەوە

0

نوچە.نێت

هونەرمەندی بەناوبانگی پۆب، ستیفانی، کە ناسراوە بە لیدی گاگا، دوای ئەوەی سەرکەوتنێکی گەورە لە ئەلبومیThe Fame Monster،بەدەست دەهێنێت  دەبێتە خاوەنی چەندین خەڵاتی سەیرو جیاواز.

ستیفانی، لەچاوپێکەتنێکدا تیشکی خستە سەر ژیانی پێشوی ، رایگەیاند کە ”  ئەو پێشتر خێزانی خۆی بەجێهێشتوە و لە شوقەیەکدا بە کرێ ژیاوە، خواردنی باش نەبوە بیخوات،و چاوەرێی ئەوەی دەکرد کە کەسێک گوێی لێ بگرێت”.

گاگا، دەشڵێت”کاتێک تەمەنی ١٩ ساڵ بوە لەگەڵ کۆمپانیای”ديف جام” کاری کردوە ئەرکی تۆمار کردنی ئەلبومی یەکەمی لە ئەستۆی ئەو کۆمپانیایە بوە، دوای ٣ مانگ کۆمپانیاکە پشتی تێکردوە، کاری لەگەڵدا نەکردوە.

گاگا ئاماژەی بەوەش کرد کە” یەکەم بەرهەمی گۆرانی کە کۆمپانیای “ديف جام”کارەکانیان لە ئەستۆ گرتبو بەنای”Boys Boys Boys”، بوە.

ئەو هونەرمەندە وتیشی “کە کاریگەری Glam Rock، هەروەک گروپەکەی مایکل جاکسۆن، هەروەها مادۆنا،ی لەسەر هەیە.

گاگا، ئەوەشی خستە روو، کە زۆر گرنگی بە مودە دەدات، و کاتێک موسیک بۆ بەرهەمێک ئامادە دەکات، بیر لە ستایلی جل و بەرگەکەی دەکاتەوە کە لەسەر شانۆ چ جلێک بپۆشێت.

ليدي-غاغا-454x630
ليدي-غاغا-630x630
ليدي-غاغا

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com