له دژی ئه‌شكه‌نجه‌دانی عه‌بدولمسه‌وه‌ر بارزانی گردبوونه‌وه‌یه‌ك رێكده‌خرێت
نوچه‌نێت: سلێمانی
به‌هۆی رفاندن و ئه‌شكه‌نجه‌دانی عه‌بدولمسه‌ور بارزانی، به‌شێك له خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی گردبوونه‌وه‌یه‌كیان رێكخست، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێریش ده‌ڵێت “تا ئێستا لێكۆڵینه‌وه‌مان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته نه‌كردووه”.
دوای ئه‌وه‌ی له شاری هه‌ولێر عه‌بدولمسه‌وه‌ر بارزانی له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراوه‌وه رفێندرا‌و دواتر ئه‌شكه‌نجه درا، ژماره‌یه‌ك له خوێندكارانی به‌شی مێژوو له كۆلێژی زانسته مرۆڤایه‌تییه‌كانی زانكۆی سلێمانی گردبووه‌یه‌كییان رێكخست، له‌و گردبووه‌یه‌شدا هۆشداری ئه‌وه‌یانداوه، ئه‌گه‌ر هه‌ر مامۆستایه‌كی تر ئه‌شكه‌نجه بدرێت، ئه‌وا ناڕه‌زایه‌تیی توندتر ده‌رده‌به‌ڕن و هه‌ڵوێستی توندترییان له ده‌بێت.
له لایه‌كی تریشه‌وه عه‌مید عه‌بدولخالق ته‌لعه‌ت، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، تا ئێستا به‌دواداچوونیان بۆ ئه‌و بابه‌ته نه‌كردووه، به وته‌ی ئه‌و “بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له (د.عه‌بدولمسه‌وه‌ر بارزانی) یان داوه، چونكه ناوبراو هیچ سكاڵایه‌كی تۆمار نه‌كردوه له لامان، چونكه ئێمه نازانین ئه‌و كه‌سانه كێ بون وجل و به‌رگیان چۆن بووه، تا ده‌ستگیریان بكه‌ین”.