نوچە.نێت
بە پێی رۆژنامەی دیلی میلی بریتانی، زوهرە ی تەمەن ١٢ ساڵ، بەرەگەز ئەریتری کچی ئەنجلینا جولی، دایکی راستەقینەی خۆی بەناوی مينتيواب داويت ليبيزو”تەمەن ٣١ ساڵ، دەردەکەوێتەوە و داوای بینی کچەکەی دەکات.
دایکی بایلۆجی راستەقینەی زوهرە رایدەگەیەنێت کە “نایەوێت زوهرەی کچی بزانێت دایکی راستەقینەی لە ژیاندا ماوە، هەروەها نایەوێت زوهرەی کچی بگەرێتەوە بۆ لای، بەڵام ئاواتەخوازە قسەی لەگەڵدا بکات و پەیوەندیان هەبێت.”.
شایەنی باسە، هەردوو هونەرمەندان، ئەنجلینا جولی و براد بیت، تەمەن ٥٢ ساڵ کاتێک بون بە بەخێوکەری زوهرە ، زوهرە تەمەنی ٦ مانگ دەبو، ساڵی ٢٠٠٥ بو، بەڵام وێرای ئەوەی ئەنجلینا پەروەردەی کردوە و بەخێوی کردوە بەڵام دایکی راستەقینەی کچەکەی خۆی لەبیر نەکردوە و دەیەوێت بیبینێت.




