نوچە.نێت
هونەرمەندی گۆرانی بێژ مژدین تەمەن ٣٤ ساڵ ، لە دیمانەیەکی گۆڤاری” Kmagazin”، ئاشکرایدەکات کە داوای لێکراوە فیلمئ روت بەشداری بکات و ئەویش رەتی دەکاتەوە و دەڵێت” داوام لێکراوە لە فیلمی ڕووت بەشداربم، تەنانەت ئەو دەرھێنەر لە کلیپی “پاداشت” لەگەڵم بوو پێی وتم بۆچی فیلمێکی ڕووت دەرنەکەین، واتە “پۆرن”، بەڵام من ھیچیم قبووڵ نەکردووە، چوونکە ئەوانە لەگەڵ من ناگونجێن”.
ئەو هونەرمەندە ئەوەشی خستە روو کە لەگەڵ کەسێک دەخەوێت خۆشەویستی بێت، دەشڵێت”ڕاستە من لەگەڵ کەسێک دەخەوم کە خۆشەویستم بێت، بەڵام ناچم لەگەڵ ھەموو کەسێک سەرجێیی بکەم”.
شایەنی باسە، مژدین لە ووڵاتی هۆلندا دەژی ، بروانامەی هونەری جوانکاری هەیە، ئاواتەخوازی ئەوەبەوە کە بەشداری فیلم و دراماکان بکات بەتایبەت فیلمی عاشقانە، چونکە مژدین پێی وایە لەوبوارەدا توانی باشی هەیە.

