نەجمەدین کەریم: خەڵکی کەرکوک قبووڵ ناکات مافی هەڵبژاردنی لە دەست بچێت

0

نوچەنێت

پارێزگاری کەرکوك رایدەگەیەنێت، ئەگەر لە کەرکوک هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگا نەکرێت ئەوا هیچ لایەنێکی دیکە بۆی نییە سندوق لەو شارەدا دابنێت.

رۆژی 17-1-2017 ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رۆژی 4 کانونی یەکەمی 2016، پرۆژە یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگا و ناحییەکانی پەسەند کرد، دوای ئەنجامدانی زنجیرەیەک هەموارو چاکسازی تیایدا. لەلایەن خۆشیەوە حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانى عێراق داوای لە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان کرد تا کاتی دەستپێکردنی هەڵبژاردنەکان ساز و ئامادەبن، بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد.

ئەوەش لەکاتێکدایە کە رۆژى 17-1-2017 ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی عێراق بڕیاریدا رۆژی 16 ئەیلولی ئەمساڵ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان ئەنجام بدرێت.

رۆژی چوار شەممە 18-1-2017 نەجمەدین کەریم، پارێزگارى کەرکوک لەکاتی بەشداریکردنی لە مەراسیمى کردنەوەى بەشێکى نوێى نەشتەرگەرى لە نەخۆشخانەى ئازادى شارى کەرکوک،لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند” چاوەڕوان دەکرێت لەگەڵ پارێزگاکانی دیکەی عێراقدا هەڵبژارنی ئەنجومەنی پارێزگا لە کەرکوکیش ئەنجام بدرێت و ئەگەر نەکرێت ئەوا هیچ لایەنێکی دیکە بۆی نیە لەو شارەدا سندوقی هەڵبژاردن دابنێت”.

پارێزگارى کەرکوک هەروەها گوتى “خەڵکی کەرکوک قبوڵ ناکات مافی هەڵبژاردنی لە دەست بچێت، بەڵام خەڵکی پارێزگایەکی تربێت لە کەرکوک دەنگ بۆ پارێزگاکەی خۆی بدات”.

نەجمەدین کەریم دەڵێت “حەیدەر عەبادیش لەگەڵ ئەوەدایە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە کەرکوک ئەنجام بدرێت”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com