
وته‌بێژی كۆمه‌ڵ، داوا له لایه‌نگرانی حیزبه‌كه‌ی ده‌كات، دۆعا بۆ مه‌لا كرێكار بكه‌ن
نوچه‌نێت: تایبه‌ت
وته‌بێژی كۆمه‌ڵی ئیسلامی، نیگه‌رانی خۆی بۆ ده‌ستگیركردنی مه‌لا كرێكار ده‌رده‌بڕێت و داواش له ئه‌ندامانی حیزبه‌كه‌ی ده‌كات، دۆعای خێری بۆ بكه‌ن.
ئەگەرچی ماوەیەکی زۆرە گرژییەکی راگەیاندن و قسە لەسەریەکتر کردن لەنێوان مەلاکرێکارو سەرکردەکانی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستاندا هەیە، بەڵام محه‌مه‌د حه‌كیم وته‌بێژی كۆمه‌ڵی ئیسلامی، له‌لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی، له‌سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، به په‌یامێك نیگه‌رانی خۆی له ده‌ستگیركردنی مه‌لا كرێكار ده‌رده‌بڕێت.
نوسیویه‌تی “هه‌واڵی به‌ند كردن و دواتر بینینی وێنه‌ی ده‌ستگیركردنی م كرێكار، له دڵه‌وه ئازاری دام، له په‌روه‌ردگار داواكارم، ئه‌وه‌ی بۆ مامۆستا خێره بیهێنێته‌ڕێیو ئومێد ده‌كه‌م، ئازاد بكرێ، داواكارم هه‌موو خوشك و برایان به تایبه‌ت كۆمه‌ڵی ئیسلامیـ دۆعای بۆ بكه‌ن”.
رۆژی دووشه‌مه به‌رواری 26/3/2012 کاتژمێر سێ و نیو بەکاتی ناوەندی ئەوروپا ، دادگایەکی نەرویج بڕیاریدا مەلا کرێکار پێنج ساڵ زیندانی بکرێت و بری ١٠٠ هەزار کرۆن سزا بدرێت، ئەگەرچی وەک لەراگەیاندنەکان باسکرا مەلا کرێکار ماوەی پێنج مانگی هەبوو بۆ تەمیزکردنەوەی لەو بریارەی دادگا، بەڵام ئەمرۆ سێ شەممە، مەلا کرێکار لەلایەن پۆلیسی نەرویجەوە دەستگیرکرا، سایتی دووربینی نزیک لەمەلا کرێکاریش هۆکاری ده‌ستگیركردنەکەى کرێکار بۆ ڕاپۆرتێکی رۆژنامەی ئافتن پۆستن، دەگێڕێتەوە، کە گوایە كرێكار رۆژی شەممە لە پاڵتۆکدا دەرسی هەبووەو هەرەشەی کردوە لە نەرویج و پۆلیسی نەرویجی.