مەلا کرێکار 5 ساڵ زیندانی و 100 هەزار کرۆن غرامە کرا

0

مەلا کرێکار  5 ساڵ زیندانی و 100 هەزار کرۆن غرامە کرا

ئەمرۆ 26/3/2012 کاتژمێر سێ و نیو بەکاتی ناوەندی ئەورپا دادوەر بڕیاریدا : مەلا کرێکار پێنج ساڵ زیندانی بکرێت.. دووساڵ شەش مانگی بۆ ئارنە سوڵبێرگ ؛ کە بەپێی سکاڵا یاساییەکە هەرەشەی کوشتی لێکردوە، دوو ساڵ شەش مانگ بۆ ئەو کوردانەی کە قورئانیان سوتاندوە، فتوای کوشتنی داون ، لە هەمانکاتدا لەگەڵ (100) هەزار کرۆنی نەرویجی بۆ مەریوان هەڵەبجەیی وەك قەرەبووی ماددی بەسەر مەلاکرێکاردا سەپێنرا..
بەپێی زانیارییەکان لەهەمانکاتدا م. کرێکار لە دادگادا بریاری دادوەری رەتکردوەتەوەو داوای پێداچونەوە کرد کە بچێتە دادگای باڵا.
لە لێدوانێکیدا پارێزەرەکەی م. کرێکار ڕایگەیاند: کە ئیتر لەمەودوا ئیشو کاری من دەست پێ دەکات، ئاماژەی بەوەدا کە ئەو بڕیارە هەروا نامێنێتەوە، بەڵکو کاری جیدی زیاتری لەسەر دەکرێت.

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com