نوچه‌نێت- عه‌ره‌بی جه‌دید
سه‌ره‌ڕای چه‌ندین جار ره‌تكردنه‌وه‌ی به‌شداری حه‌شدی شه‌عبی له شه‌ڕی ناو شاری موسڵ له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه، به‌ڵام چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی بۆ عه‌ره‌بی جه‌دیدیان ئاشكرا كرد، سه‌دان ئه‌ندامی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ناو گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری موسڵ بوونیان هه‌یه.
ئه‌و سه‌رچاوانه گوتیان “ئه‌ندامانی حه‌شدی شه‌عبی له گۆگجه‌لی و ئیزاعه و ته‌له‌فزیۆنی رۆژهه‌ڵاتی موسڵ و شارۆچكه‌ی به‌رتله بوونیان هه‌یه”. ئاماژه‌شیان به‌وه كرد، كه ئه‌و میلیشیایانه “باره‌گای كاتی‌یان له‌ناو خانووی هاوڵاتیاندا كردووه‌ته‌وه، ئه‌مه جگه له دانانی خاڵی پشكنین له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانی ئه‌و گه‌ڕه‌كانه و به‌شدارییان له پرۆسه سه‌ربازییه‌كاندا به جل و به‌رگی سوپای عێراقه‌وه”.
ئه‌و سه‌رچاوانه هه‌روه‌ها ئاشكرایان كرد، حه‌شدی شه‌عبی باره‌گایه‌كی بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی بیروباوه‌ڕی خۆیان كردووه‌ته‌وه، باره‌گایه‌كی دیكه‌ش بۆ هێنانی خۆبه‌خشی نوێ”.
هه‌ر به‌پێی گوته‌ی ئه‌و سه‌رچاوه سه‌ربازییانه، حه‌شدی شه‌عبی به‌شداری شه‌ڕه‌كانی ناو موسڵ ده‌كات به جلوبه‌رگ و ئۆتۆمبێلی سوپای عێراق و پۆلیسی فیدراڵ و فیرقه‌ی ئاڵتوونی”.
ئه‌فسه‌رێكیش له سوپای عێراق گوتی “ئه‌و میلیشیایانه لافیته‌ی گه‌وره‌یان له‌سه‌ر رێگاكان و له‌ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوون هه‌ڵواسیوه، تیایدا داوا له گه‌نجان ده‌كه‌ن به خۆبه‌خش بێنه ریزه‌كانیانه‌وه”. ئاماژه‌شی به‌وه كرد “هه‌روه‌ها ئه‌مپریفایه‌ری ده‌نگیان داناوه و سرودی ئایینی په‌خش ده‌كه‌ن، كه پشتیوانی ئه‌و میلیشیایانه ده‌كات”.
له‌سه‌ر ئه‌و رێگایه‌ی، كه بۆ ناوه‌ندی شاره‌كه ده‌چێت له‌لای رۆژهه‌ڵاته‌وه، ئه‌وه‌ی به‌وێدا تێپه‌ڕێت ئاڵای ئه‌و میلیشیایانه و وێنه‌ی سه‌ركرده‌كانیان ده‌بینێت، ئه‌مه له‌و كاتێكدایه سه‌ر دیواره‌كانی شه‌قامه سه‌ره‌كیه‌كانیش پڕن له‌و دروشمانه‌ی، كه ناوی یه‌كه‌كانی حه‌شدی شه‌عبیان له‌ژێر نووسراوه.
به‌رپرسێكی ناوخۆیی شاره‌كه‌ش، كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت جه‌ختی كرده‌وه، بوونی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی له رۆژهه‌ڵاتی شاره‌كه، سه‌ره‌ڕای ره‌تكردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی شاره‌كه و به‌رپرسه‌كانیان، كه چه‌ندین جار داوایان له حكومه‌تی عێراق كردبوو، خه‌ڵكی شاره‌كه له ریزه‌كانی هێزه ئه‌منییه‌كاندا به‌شداری پێبكات، بۆ شه‌ڕكردن له دژی داعش، نه‌ك حه‌شدی شه‌عبی”.
سه‌باره‌ت به بیانوه‌كانی بوونی حه‌شدی شه‌عبی له ناو موسڵ، فیراس به‌شار، ئه‌فسه‌ر له فه‌رمانده‌یی پرۆسه‌كانی نه‌ینه‌وا گوتی “بڵاو كردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی، له ناوچه ئازادكراوه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی موسڵ، به فه‌رمانی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق بووه، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌یی هێزه هاوبه‌شه‌كان، به مه‌به‌ستی چه‌سپاندنی ئاسایش و پارێزگاری كردن له خاكی هێڵه‌كانی دواوه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان، كه شه‌ڕی داعش ده‌كه‌ن له موسڵ”.
سه‌ره‌ڕای بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌رچاوی حه‌شدی شه‌عبی و داننان به‌و ئه‌ركه ئه‌منیانه‌ی، كه پێیهه‌ڵده‌ستن. زوهێر جبوری، فه‌رمانده له هێزه‌كانی پاسه‌وانی نه‌ینه‌وا، كه له دانیشتوانی خۆبه‌خشی موسڵ پێكهاتووه، له گرنگی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه‌ی كه‌م كرده‌وه له رۆژهه‌ڵاتی موسڵ، پێیوابوو بوونیان له شتێكی رووكه‌ش زیاتر نییه”.
پێشتر لایه‌نه سیاسییه‌كان و خه‌ڵكی موسڵ چه‌ندین جار ره‌تیانكرده‌وه حه‌شدی شه‌عبی به‌شدار بێت له شه‌ڕی گرتنه‌وه‌ی شاری موسڵ، ره‌خنه‌شیان له حكومه‌تی عێراق گرت، كه به دووفاقی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ داواكارییه‌كانی خه‌ڵكی موسڵ ده‌كات، بۆ به‌شداری پێكردنی خه‌ڵكی شاره‌كه له گرتنه‌وه‌ی شاره‌كه‌یان له‌ده‌ست چه‌كدارانی داعش.



