“سه‌لاحه‌دین محه‌مه‌د وه‌ك ئه‌ندامی یه‌كگرتوو ده‌مێنێته‌وه و ئه‌ركی حیزبیش جێبه‌جێ ناكات”
نوچه‌نێت: تایبه‌ت
سه‌رچاوه‌یه‌ك له مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، به نوچه‌نێتی راگه‌یاند، سه‌لاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین وه‌ك ئه‌ندامێكی ئه‌و حیزبه ده‌مێنێته‌وه، به‌ڵام ئه‌ركی حیزبی جێبه‌جێ ناكات.
مه‌ولود باوه موراد ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتووی ئیسلامی، به نوچه‌نێتی راگه‌یاند، سه‌لاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین، ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، خۆی ناپاڵێوێته‌وه بۆ ئه‌مینداری گشتی ئه‌و حیزبه ئیسلامییه میانڕه‌وه، وتیشی “هیچ فشارێكی له‌سه‌ر نیه و بڕیاری خۆیه‌تی، چونكه ده‌یه‌وێت ماوه‌یه‌ك بۆ خۆی بژی و خه‌ریكی نوسینه‌كانی بێت”.
مه‌ولود باوه‌موراد وتیشی “مامۆستا سه‌لاحه‌دین وه‌ك ئه‌ندامێكی یه‌كگرتووی ئیسلامی ده‌مێنێته‌وه، به‌ڵام ئه‌ركه حیزبییه‌كان جێبه‌جێ ناكات، چونكه ئه‌و ئه‌زمونێكی هه‌یه و خۆ ناكرێت بڵێین وه‌ره له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ندامه حیزبییه‌كاندا ئاماده ببه”.
ر. ر. چ