نوچه‌نێت- عه‌ره‌بی جه‌دید
شارۆچكه‌ی خورماتوو، به‌پێی داتاكانی رێكخراوه ناوخۆییه‌كان، به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی چاوه‌ڕوان نه‌كراوی له رێژه‌ی به‌كارهێنان و بازرگانی كردنی مادده هۆشبه‌ره‌كان تۆمار كرد، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی بێكاری و نه‌خوێنده‌واری و ناهوشیاری له‌ناو گه‌نجان و ئاژاوه‌گێڕی له‌ناویاندا، به‌رپرسێكی دیاری ئه‌منیش، میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی تۆمه‌تبار كرد به وه‌ستان له‌پشت زیادبوونی به‌كارهێنانی مادده هۆشبه‌ره‌كانه‌وه.
به‌پێی راپۆرتێك، كه رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له پارێزگای سه‌لاحه‌دین بڵاویان كردوه‌ته‌وه، شارۆچكه‌ی خورماتوو رێژه‌ی 7%ی تۆمار كردووه له به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر و مادده‌ی هێوركه‌ره‌وه له نێوان گه‌نجاندا، كه به‌هۆیه‌وه ریژه‌ی تاوان و كوشتن و دزی به‌رز بووه‌ته‌وه.
ئاراس فه‌رید به‌ڕێوه‌به‌ری ریكخراوی برایه‌تی له شارۆچكه‌ی خورماتوو ده‌ڵێت “ده‌ستكه‌وتنی مادده‌ی هۆشبه‌ر ئێستا زۆر ئاسان بووه و به نرخی زۆر كه‌م ده‌ستده‌كه‌وێت، زۆرینه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كانیش پاك نین و مادده‌ی ژه‌هراوی كوشنده‌یان تێدایه، حاڵه‌تی مردنیش له ساڵی 2016 تۆمار كراوه”.
ئیداره‌ی شاره‌كه‌ش دووپاتی ده‌كاته‌و، كه ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به تۆمه‌تی بڵاو كردنه‌وه و بازرگانی كردن و به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه له ساڵی 2016دا ده‌ستگیر كراون له 500 كه‌س زیاتره.
دانیشتوانی قه‌زاكه‌ش ده‌ڵێن، شاره‌كه‌یان پێش ساڵی 2014 مادده‌ی هۆشبه‌ری نه‌ده‌ناسی، ئه‌و ساڵه‌ش ساڵی هاتنی حه‌شدی شه‌عبیه بۆ قه‌زاكه، كه به بیانووی پاراستنی دانیشتوانی شاره‌كه له داعش، تیایدا بڵاو بوونه‌وه.
عه‌قید فاروق ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی شاره‌كه، حه‌شدی شه‌عبی، به هێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر بۆ قه‌زاكه تۆمه‌تبار كرد، كه بووه‌ته هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی و به‌كارهێنانی له‌لایه‌ن دانیشتوانی شاره‌كه‌وه.
له لێدوانێكدا ئه‌حمه‌د هه‌روه‌ها گوتی “به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رچاوی به‌خۆوه بینیوه له قه‌زاكه‌دا، هۆكاره‌كه‌شی بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه به بێ وردبینی و لێپرسینه‌وه دێنه ناوشاره‌كه و ده‌ڕۆنه ده‌ره‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی “رێژه‌ی به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر له ساڵی 2016دا زیادی كردووه، چونكه ده‌روازه‌كانی شاره‌كه به رووی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبیدا كراوه‌ته‌وه، كه له به‌غدا و ئێرانه‌وه، به مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه دێنه ناو شاره‌كه‌وه، به تایبەتی مادده‌ی حه‌شیش”. جه‌ختیشی كرده‌وه كه “رێژه‌ی زۆری به‌كارهێنه‌رانی مادده‌ی هۆشبه‌ر له نێوان گه‌نجانی ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌ن، كه ئه‌ندامانی حه‌شدی شه‌عبی تێدایه”.
به‌پێی راپۆرته ناوخۆیی و بیانیه‌كان، ئێران ده‌یه‌وێت به‌هۆی رێگایه‌كی وشكانی به‌ناو عێراقدا، ئیران به سوریا و لوبنانه‌وه ببه‌ستێته‌وه، یه‌كێك له‌و ناوچانه‌ش، كه رێگاكه‌ی پێدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، قه‌زای خورماتووه. كێشه ئه‌منیه‌كانی قه‌زاكه گه‌یشته ئاستێك، كه پێكدادان له نێوان پێشمه‌رگه و میلیشیای حه‌شدی شه‌عبیدا روویدا، له مانگی ئابی 2014 به‌وه كۆتایی هات، كه حه‌شدی شه‌عبی هاته ناو قه‌زاكه و باره‌گای بۆخۆی كرده‌وه، به بیانووی به‌رگری كردن له دانیشتوانه شیعه‌كه‌ی.