تەوەر… دەزگای خەندان و میدیای مارکسی
تاهیر حاجی حەسەن: ده‌بوایه شه‌رم بیانگرێت، چونکه تا دوێنێ خۆیان به‌یه‌که‌م سه‌ربازی ئه‌و بیرکردنه‌وه‌یه ده‌زانی
نوچه‌نێت: ماڵپەڕی دەزگای خەندان لە وەڵامی هێرشەکانی کەناڵی کەی ئێن ئێن. پەنای بۆ بەکارهێنانی دەستەواژەی میدیای مارکسی بردووە، کە چەند ڕستەیەک لەو بارەوە دەڵێن، وەک ئەوەی لە وەڵامەکەیاندا بۆ کەی ئێن ئێن هاتووە”میدیای مارکسیستیی بڕوای وایه ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌یڵێت راسته‌و ئه‌وه‌شی وه‌ک ئه‌و نییه هه‌ڵه‌یه، با ئیدی باشیش بێت. لۆجیکی میدیای ناو بازنەی بیری مارکسیزمی، پێمی ده‌ڵێت مادام من نایکه‌م خراپه و گه‌ر منیش بیکه‌م قه‌ینا، گرنگ ئه‌وه‌یه تۆ نه‌بیت، میدیای مارکسیستی، گه‌ر هێرشی له‌سه‌ر نه‌بێت ئه‌وا خۆ خۆریشه”..
لەم تەوەرە مەبەست لە قسەکردن نییە لەسەر شەڕی ئەو دوو دەزگا، بەڵکو مەبەست ئەوەیە کە بزانرێت ئایا شتێک هەیە بەناوی میدیای مارکسی، ئایا ئەوە ئەسڵی میدیای مارکسی و کاری میدیای مارکسییە؟
بەبڕوای ئێوە بەکار هێنانی دەستەواژەی میدیای مارکسی پێدانی ناسنامەیەکی دروستە بۆ ئەو میدیایانەی بەو جۆرێک کار دەکەن کە هێرش بکەن یان راستی نەبینن؟. پێتان وایە بۆچی لەوەڵامی دوو حزبدا، ناوی میدیای مارکسی دێتە ئارا ؟ هۆکارو مەبەست چییە؟.
تاهیر حاجی حه‌سه‌ن: سه‌ره‌تا ده‌ست خۆشی بۆ نوچەنێت، بۆ قسەکردن له‌سه‌ر ئه‌و تیگه‌یشتنه لاواز و بێهێزه‌ی که میدیای ده‌سته‌و تاقمی بۆژوازی په‌نای بۆ ده‌به‌ن.
ئه‌و براده‌رانه‌ی سه‌ر به ڕاگه‌یاندنی زاڵن، له کۆمه‌ڵگادا هه‌رده‌م بۆ ئه‌وه‌ی به‌رانبه‌ر به نه‌یاره‌کانیان بوه‌ستنه‌وه ناچارن که به جۆرێک وه‌ڵامیان بده‌نه‌وه که له نێو کۆمه‌ڵگادا ته‌ریکیان بکه‌ن، دیاره له‌م ساته‌وه‌خته‌شدا هێرشی به‌رده‌وامی میدیاکان و هه‌ندێک له نوسه‌ره به‌ناو دیاره‌کانی ئه‌مڕۆ درێغیان نه‌کردوه له سوکایه‌تی کردن به بیروڕای جیهان بینی فه‌لسه‌فه‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی مارکسیزم. بۆ ئه‌م میدیاکاره بچوکانه هه‌رده‌م خۆیان به‌سه‌رکه‌وتو ده‌زانن که وا له کۆمه‌ڵگا بگه‌یه‌نن که مارکسیزم به‌مانای تاک ڕه‌وی و یه‌ک به‌ره‌ی دیته‌وه، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه ئه‌وه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی شوڕگێڕانه‌ی زانستی بیری مارکسیزم پێداگیری له‌سه‌ر ده‌کات، ڕێک به ژێره‌و ژوور کردنی ئه‌م دنیا نایه‌کسانه‌یه که خۆی له سه‌ر چه‌وساندنه‌وه‌ی چینێکی به‌رهه‌مهێنه‌ر له کۆمه‌ڵگادا ڕاگرتووه. چینێکی کۆمه‌ڵایه‌تی که ده‌سه‌ڵاتیان به‌ده‌سته‌وه‌یه یانی چینێک که خاوه‌ندارێتی تایبه‌ت لایان موقه‌ده‌سه و نابێت به‌هیچ جۆرێک دژی بوه‌ستێنرێته‌وه، بۆ ئه‌م چینه هه‌رده‌م چه‌کی بیرکردنه‌وه‌ی ناپاکیان ده‌بێت هه‌ر هێرشکردن بێت بۆ سه‌ر ئه‌و بیروباوه‌ڕه مه‌زنه‌ی مارکس و ئه‌نگلس و هاوڕێیانیان. ئاخر من کاتێک توشی شۆک ده‌بم که ئه‌م عالی جه‌نابانه‌ی ئه‌مڕۆ دژایه‌تی ئه‌و بیرکردنه‌وه مه‌زنه نه‌که‌ن؟ ئه‌م میدیا نادروسته‌ی ئه‌مڕۆی ده‌سه‌ڵاتی کوردی هه‌رده‌م له خزمه‌ت هێشتنه‌وه‌ی جیهان بینی کۆنه‌په‌رستی و داڕوخانی که‌سایه‌تی تاکی کۆمه‌ڵگای کوردیه له کوردستاندا. بۆرژوا ده‌ره‌به‌گه‌کانی کوردستان، چۆن ده‌توانن خۆیان به دژی فه‌لسفه‌ی مارکسیزم نه‌زانن له کاتێکدا ماوه‌ی سێ ساڵه له سه‌ر بۆیاخ کردنی پردێک گیریان خواردوه، که ڕه‌نگه‌که‌ی سه‌ر به‌کام به‌ره‌یان بێت؟ ئاخۆ ئه‌م بیرکردنه‌وه‌یه‌ی ئه‌وان دۆگماییه، یان ئه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌یانه‌وێت به فه‌لسه‌فه‌ی مارکسیزم بڵێن دۆگما؟ من ده‌پرسم بۆچی بۆرژوازیه‌ت هه‌رده‌م له دژی فه‌لسه‌فه‌یه‌کدایه، له کاتێکدا به‌نه‌زه‌ری خۆیان ئه‌و فه‌لسه‌فه‌یه کۆتایی پێهاتوه؟ ئاخر ئه‌گه‌ر بیرکردنه‌وه‌یه‌ک یان لاشه‌یه‌ک له زیندویه‌تی خۆی که‌وت ئیتر جێگای ترس و دڵه‌ڕوکێکردن نیه لێی؟ به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌م به‌ره‌ی بۆرژوازیه‌تی ئه‌مڕۆی کوردستان چ به‌ره‌ی ئۆپۆزیسیۆنی گۆڕان بێت یان به‌ره‌ی زلهێزی ده‌سه‌ڵاتی ناسیۆنالیزمی کوردی، زۆر توندڕه‌وانه‌تر له به‌ره‌ی جیهادی ئیسلامی سیاسی له دژایه‌تی و سوکایه‌تی کردنن به کۆی جومگه مه‌زنه‌کانی داهێنانی بیری مارکسیزم. فه‌لسه‌فه‌ی مارکسیزم له‌ده‌ره‌وه‌ی بیرکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگای مادییه‌وه په‌یدا نه‌بوه، به‌ڵکو خۆی له هه‌ناوی کۆمه‌ڵگای چینایه‌تیه‌وه به‌رهه‌م هێناوه. با ئه‌وانی بۆرژوا ده‌ره‌به‌گی کوردی تا سه‌ر ئێسقان دژایه‌تی ئه‌و جیهانبینیه یه‌کسانی خوازیه بکه‌ن، بۆ هه‌موو ته‌مه‌نیان ناتوانن بۆ چرکه‌یه‌کیش ئه‌و ڕاستیه بشارنه‌وه که فه‌لسه‌فه‌ی مارکسیزم فه‌لسه‌فه‌ی ڕزگاری چینێکی پێشڕه‌وه له کۆمه‌ڵگادا. ئه‌وانی بۆرژوا ناسیۆنالیستی کوردی ئه‌گه‌ر که‌مێک ئاکاری شۆڕشگێڕانه‌یان ده‌بوایه که‌مێک شه‌رم بیان گرێت، چونکه تا دوێنێ بوو خۆیان به‌یه‌که‌م سه‌ربازی ئه‌و بیرکردنه‌وه‌یه ده‌زانی. سه‌یرکه‌ن له نێو جیهانبینی ناسیۆنالیزم و جیهانبینی دینیدا چ نزیکایه‌تیه‌ک هه‌یه که هه‌رده‌م کۆیان ده‌کاته‌وه، ئه‌ویش پاراستنی خاوه‌ندارێتی تیایبه‌ته. فه‌لسه‌فه‌ی مارکسیزم، فه‌لسه‌فه‌ی ئازاد بوونی ئیناسانه له ده‌ست کۆی کۆت و به‌نده چینایه‌تیه‌کان، ئاخۆ کاتێک مرۆڤ ژێرده‌سته نه‌بێت و خۆی خاوه‌نی هه‌یبه‌تی که‌سایه‌تی خۆی بێت له‌م کاته‌دا ئازادی بونی هه‌یه یان نا؟! ئازادی تاک له کۆمه‌ڵگای چینایه‌تیدا په‌یوه‌سته به‌و بارودۆخه ئابوریه‌ی که ده‌توانێت جێگاوڕێگاکه‌ت دیاری بکات. له نێو کۆمه‌ڵگای ئه‌مڕۆی جیهاندا ئازادی ته‌نها بۆ بازاڕی ئازادی سه‌رمایه‌داره‌کانه نه‌ک بۆ کۆی کۆمه‌ڵگا. که‌واته ڕونه که بۆچی ئه‌م به‌ره‌یه له میدیایی بۆرژوازی کوردی دژایه‌تی بیری ڕزگاری به‌خشی مرۆڤایه‌تی ده‌کات، چونکه تا ئه‌و ساته‌ی به‌ره‌ی پێشڕه‌وی چینی کرێکار و ئینسانی ئازادخواز له کۆمه‌ڵگادا له مه‌یدانی خه‌باتی خۆیدا لاواز بمێنێته‌وه هه‌رده‌م به‌هه‌شتی سه‌رزه‌مین بۆ ئه‌و چینه دڕنده‌یه که‌ده‌سه‌ڵاتی زاڵه له نێو کۆمه‌ڵگادا. فه‌لسه‌فه‌ی مارکسیزم ته‌نها فه‌لسه‌فه‌یه‌که که ده‌توانێت مرۆڤایه‌تی ڕزگار بکات له‌نێو ئه‌م جه‌نجاڵیه‌ته‌ی که سیسته‌می سه‌رمایه‌داری به‌رهه‌می هێناوه.