نوچەنێت- فۆرین پۆلیسی
گۆڤاری فۆرین پۆلیسی ئه‌مریكی، ئاماژه به قه‌یرانه به یه‌كداچووه‌كان و ئه‌و ململانێیانه ده‌كات، كه ئه‌مساڵ ژماره‌یه‌ك ناوچه و ده‌وڵه‌ت له جیهاندا به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت، ده‌ڵێت، دیارترین ئه‌و ململانێیانه له عێراق، سوریا، یه‌مه‌ن و باشووری سودان ده‌بن، سه‌ره‌ڕای چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ش.
گۆڤاره‌كه ده‌ڵێت، ئێستا جیهان به مه‌ترسیدارترین قۆناغی چه‌ند ده‌یه‌ی رابردوودا تێده‌په‌ڕێت، ئه‌مه‌ش له سایه‌ی ئه‌و جه‌نگانه‌ی له‌م ساڵانه‌ی دواییدا هه‌ڵگیرساون، ناتوانرێت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ده‌ره‌نجامه‌كانی بكرێت، ده‌ره‌نجامه‌كانیشی بریتین له قه‌یرانی په‌نابه‌ران و بڵاوبوونه‌وه‌ی دیارده‌ی تیرۆر و شكستهێنانی گشتی له دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌م ململانێیانه.
رۆژنامه‌كه باسی ئه‌وه‌ی كردووه، كه ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه، ئه‌م ململانێیانه ببنه هۆی په‌ره‌سه‌ندنی هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌ترسیدارتر و دۆخی كتوپڕی نوێ، ترس له ناو كۆمه‌ڵگه ئاشتی به‌رقه‌راره‌كاندا، خه‌ریكه به‌ره‌و جه‌مسه‌رگیری مه‌ترسیدار ده‌یانبات.
ئه‌و جه‌نگه‌ی، كه نزیكه‌ی 6 ساڵ ده‌بێت له سوریا هه‌ڵگیرساوه، بووه‌ته هۆی كوژرانی نیو ملیۆن كه‌س و ئاواره بوونی 12 ملیۆنی دیكه، جا به‌شێوه‌ی په‌نابه‌ر له وڵاتانی دراوسێ، ئه‌وروپا و ناوچه‌ی دیكه‌ی جیهان، یان ئاواره‌ن له وڵاته‌كه‌ی خۆیاندا.
هێزه ده‌ره‌كییه‌كان
فۆرین پۆلیسی هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، هێزه‌كانی ئه‌سه‌د ناتوانن، جه‌نگ كۆتایی پێبهێنن و هه‌موو وڵات به ته‌واوی كۆنتڕۆڵ بكه‌نه‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پشتیوانی ده‌ره‌كیشی پێشكه‌ش ده‌كرێت، ستراتیژیه‌تی ئه‌سه‌د، بۆ لاواز كردنی ئۆپۆزسیۆنی میانڕه‌و، بووه هۆی به‌هێزكردنی گروپه توندڕه‌وه‌كانی وه‌ك داعش و به‌ره‌ی فه‌تحی شام (به‌ره‌ی نوسره‌ی پێشوو).
ئاماژه‌شی به‌وه كردووه، كه ململانێی سوریا زۆر ئاڵۆز و به یه‌كداچووه، چه‌ندین لایه‌ن هه‌ن، كه به‌شدارن له‌م ململانێیه‌دا، لایه‌نه شه‌ڕكه‌ره‌كان، لایه‌نه‌كانی دیكه، كه تێوه‌گلاون له ململانێكه‌دا و ده‌ستێوه‌ردانه سه‌ربازییه راسته‌وخۆكانی روسیا، ئێران، توركیا و میلیشیاكانی دیكه، كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه، پشتیوانی ده‌كرێن و ده‌وڵه‌تانی دیكه‌ش.
سه‌باره‌ت به عێراقیش ده‌ڵێت، شه‌ڕ له دژی داعش توانای ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی سنوردار كردووه، له حوكم كردن و بووه‌ته هۆی وێرانكارییه‌كی گه‌وره له وڵات‌دا و كۆمه‌ڵگای عێراقی توشی شۆك كردووه. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت ئه‌م ململانێیه بووه‌ته هۆی دابه‌شبوون له نێوان پارته كوردی و شیعه‌كاندا.
ده‌شڵێت، ملمڵانێ له عێراق، بووه‌ته هۆی گۆڕانی ئه‌م پارتانه بۆ گروپی چاودێری كردن به‌سه‌ر یه‌كه‌وه و میلیشیای چه‌كدار، كه پشتیوانی ده‌ره‌كییان هه‌یه و له‌سه‌ر داهات كێبه‌ركێیانه.
گۆڤاره‌كه ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر به خراپی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌ڵمه‌تی دژی داعش بكرێت بۆ گرتنه‌وه‌ی موسڵ، ئه‌وا چاره‌نووسی شكست ده‌بێت، ئێران و توركیا، كێبڕكێیانه له‌سه‌ر به‌هێز كردنی هه‌ژموونی خۆیان له عێراق، له رێگه‌ی بریكاری ناوخۆییه‌وه، هه‌تاكو جه‌نگ درێژه بكێشێت، هه‌ریه‌كه‌یان ده‌یه‌وێت رووبه‌رێكی زیاتر بۆخۆی ده‌سته‌به‌ر بكات.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، ده‌بێت ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی دیكه‌ی، به‌رده‌وام بن له پێشكه‌شكردنی پشتیوانی سه‌ربازی و لۆجستی به هێزه‌كانی عێراق، بۆ گرتنه‌وه‌ی شاری موسڵ. هه‌روه‌ها دامه‌زراندنی هێزێكی ناوخۆیی بۆ پاراستنی ئه‌و ناوچانه‌ی، كه كۆنتڕۆڵ ده‌كرێنه‌وه، ده‌شبێت ئه‌وانه‌ی حوكمی موسڵ ده‌كه‌ن، لای خه‌ڵكی موسڵ په‌سه‌ند بن.
فۆرین پۆلیسی ئاماژه‌ی به چه‌ند ململانێیه‌كی به‌رده‌وامی دیكه كردووه، له یه‌مه‌ن، توركیا، باشووری سودان، میانمار، ئۆكرانیا وناوچه‌ی دیكه.