تەوەر… دەزگای خەندان و میدیای مارکسی
دارا ئەحمەد:خەندان و (کەی ئێن ئێن) میدیای حیزبیین و تەنیا کاریان ستایشی دیکتاتۆرۆکەکان و جوانکردنی سیسته‌مه‌که‌یانه.
نوچه‌نێت: ماڵپەڕی دەزگای خەندان لە وەڵامی هێرشەکانی کەناڵی کەی ئێن ئێن. پەنای بۆ بەکارهێنانی دەستەواژەی میدیای مارکسی بردووە، کە چەند ڕستەیەک لەو بارەوە دەڵێن، وەک ئەوەی لە وەڵامەکەیاندا بۆ کەی ئێن ئێن هاتووە”میدیای مارکسیستیی بڕوای وایه ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌یڵێت راسته‌و ئه‌وه‌شی وه‌ک ئه‌و نییه هه‌ڵه‌یه، با ئیدی باشیش بێت. لۆجیکی میدیای ناو بازنەی بیری مارکسیزمی، پێمی ده‌ڵێت مادام من نایکه‌م خراپه و گه‌ر منیش بیکه‌م قه‌ینا، گرنگ ئه‌وه‌یه تۆ نه‌بیت، میدیای مارکسیستی، گه‌ر هێرشی له‌سه‌ر نه‌بێت ئه‌وا خۆ خۆریشه”..
لەم تەوەرە مەبەست لە قسەکردن نییە لەسەر شەڕی ئەو دوو دەزگا، بەڵکو مەبەست ئەوەیە کە بزانرێت ئایا شتێک هەیە بەناوی میدیای مارکسی، ئایا ئەوە ئەسڵی میدیای مارکسی و کاری میدیای مارکسییە؟
بەبڕوای ئێوە بەکار هێنانی دەستەواژەی میدیای مارکسی پێدانی ناسنامەیەکی دروستە بۆ ئەو میدیایانەی بەو جۆرێک کار دەکەن کە هێرش بکەن یان راستی نەبینن؟. پێتان وایە بۆچی لەوەڵامی دوو حزبدا، ناوی میدیای مارکسی دێتە ئارا ؟ هۆکارو مەبەست چییە؟
دارا ئه‌حمەد: خراپ نییه له‌ده‌سپێکدا ئه‌وه‌رۆشن بکه‌مه‌وه؛ ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستتان له‌مارکسیی کۆمۆنیزمه؟ ئه‌وه‌له‌رامانی مندا کۆمنیزم به‌ر له‌مارکس و له‌سه‌رده‌می وی هه‌ر هه‌بووه‌و پاش ئه‌ویش هه‌ر هه‌یه‌و هه‌ر به‌رده‌وامه تا ئه‌و ئامانجانه‌وه‌دی دێن که‌کۆمۆنیزمیان وه‌ک پێویستییه‌کی بابه‌تیی لێ وه‌به‌رهه‌م هات.
تێزه‌کانی مارکس به‌هاوکاریی ئه‌نگلس و ئه‌وانی دیکه که‌ده‌توانین به‌کۆمۆنیزمی زانستییانه ناوی ببیه‌ن چاکترین و جوانترین گوزارشتن له‌کۆمۆنیزم تا راده‌ی ئه‌وه‌ی که‌ساغکه‌ره‌وه‌ی بن.. به‌شێوه‌و جۆره‌کی کۆنکریتییانه‌له‌هه‌ردوو بواری تیۆریی و پراکتیکی گیانی زیندیبوون و په‌ره‌سه‌ندن و گه‌شه‌ی به‌رده‌وامیان پێ به‌خشی.. لێ کۆمۆنیزمیان له‌نێو خۆیاندا نه‌تاوانده‌وه به‌ڵکه‌رۆشنیان کرده‌وه، که‌واته‌ئه‌وه‌ته‌نیا هه‌ڵه‌ی لینینییه‌کان بوو خه‌ریک بوو کۆمۆنیزممان لێ بکه‌ن به‌مارکسیی و ناو له‌ره‌وت و که‌سانه‌ک بنێن مارکسیی و ئه‌ده‌بیات و میدیایه‌ک به‌مارکسیی ناوزه‌د بکه‌ن.
دیاره‌لایه‌نی به‌رانبه‌ریش – دژه‌چه‌پ – به‌مه‌به‌ست یان بێ مه‌به‌ست که‌میان نه‌کرد له‌و ناولێنانه، هه‌ڵبه‌ته‌ره‌وتی رامانی باوی که‌سانی نێو لایه‌نه‌چه‌پ و کۆمۆنیستییه‌کانیش که‌کڵۆڵانه‌به‌خۆیان ده‌بێژن مارکسیی ناهه‌قیان نییه‌چونکه‌له‌بن تینی قامچی حیزبایه‌تیی سه‌رکوت بوونه‌و تا حیزبایه‌تییش دانه‌ڕووخێ هه‌ر ئه‌وه‌ده‌بن که‌هه‌ن.. چونکه‌حیزبایه‌تیی سه‌ره‌نجام ته‌نیا خولیایه‌کی که‌سپه‌رستییه.
میدیای وابه‌سته‌به‌که‌س یان تێزه‌کانی یه‌ک که‌س جا با ئه‌و که‌سه‌ته‌نانه‌ت (مارکس)یش بی وه‌ک ماکیاژ دێته‌به‌ر چاوان که‌کرۆک و سروشتی جوانی که‌سه‌که‌ت لێ ده‌شێرته‌وه، ده‌کرێ میدیایه‌ک به‌شێوه‌کی گشتیی سه‌رسام بێ به‌به‌رهه‌مه به‌نرخ و پڕ له‌بایه‌خه‌کانی مارکس، که‌مۆری خۆی له‌کۆمۆنیزم دا و گۆتی: ”وه‌رن.. ئه‌وه‌کۆمۆنیزمه‌و ئه‌وه‌ش ره‌وت و رێچکه‌ی گه‌شه‌شه‌کردنه‌که‌ی”.. لێ که‌ناوی بنێین (میدیای مارکسیی) ئه‌وه وه‌ک ئه‌وه‌یه که‌ده‌زگه‌یه‌کی له‌وانه‌ی پێی ده‌گۆترێ (ئه‌کادیمیی) ته‌نیا خه‌ریکی بڵاوکردنه‌وه‌ی یه‌ک تێزی دۆگمایی بی وه‌ک (گاتاکانی زه‌رده‌شت) یان (په‌له‌تیقه‌کانی نیتشه*) یان (ئایه‌ت** و فه‌رمووده‌کانی محه‌مه‌د) یان (میرپه‌رستیی ماکیاڤیلیی) و… هتد.
سه‌باره‌ت به‌ناونانی میدیاگه‌له‌ک که‌هێرش ده‌که‌ن و راستیی نابین به‌ناوی (میدیای مارکسیی)، ته‌نیا هێنده‌به‌سه‌ببێژین: هێزی داهێنانه‌کانی مارکس له‌وه‌دایه ده‌ماری ئه‌و سیسته‌مه‌ی گرتییه‌که‌نه‌ک هه‌ر سه‌رچاوه‌ی هه‌موو کاره‌سات و نه‌هامه‌تییه‌کانی تێکڕای ژیان و گوزه‌رانی مرۆڤه‌کانه به‌ڵکه‌قڕکه‌ری گیانله‌به‌رانیشه‌و به‌ئاره‌زووی دڕندانه‌ی خۆی ژینگه‌پس ده‌کا و خه‌ریکه‌ئه‌و گۆی زه‌وییه‌به‌ته‌واویی له‌نێو ده‌با، لێره‌وه‌یه‌ئه‌و که‌سانه‌ی ئاسۆی ژیانه‌کی باشتر ده‌بینن به‌به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌و سیسته‌مه ده‌بێژن: ”ئیدی به‌سه.. بوخچه‌و بارگه‌تان بپێچنه‌وه و بڕۆن”.. زۆر راسته‌ئه‌وه‌هێرشه.. لێ ئه‌وه‌هێڕشکردنه‌سه‌ر چه‌وسانه‌وه‌یه، زۆر راسته ئه‌وه‌راستیی نه‌بینه.. لێ ئه‌وه‌ئه‌و راستییه‌یه که(زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری خه‌ڵک سه‌ختترین و هه‌موو کاره‌کان ده‌که‌ن که‌چی خراپترین و ناخۆشترین ژیان و گوزه‌رانیان هه‌یه، که‌مترین خه‌ڵکیش هیچ کاره‌ک ناکه‌ن که‌چی چاکترین و خۆشترین ژیان و گوزه‌رانیان هه‌یه)! نه‌مارکس و نه‌هیچ که‌سه‌ک له‌و زۆربه‌ی زۆری خه‌ڵکه‌ئیشکه‌ره ئه‌گه‌ر ناچار نه‌کرێن هه‌رگیز نایانه‌وێ ئه‌و راستییه‌ببینن به‌ڵکه‌ده‌یانه‌وێ ئه‌و راستییه‌له‌بنو بۆتکه‌وه ده‌ربکێشن و له‌نێوی ببه‌ن، ئه‌و راستییه‌ته‌نیا له‌به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌و خه‌ڵکه‌که‌مه‌دایه که‌ده‌یانه‌وێ له‌سه‌ر پشتی خه‌ڵک دانه‌به‌زن و که‌سیش هێرشیان نه‌کاته‌سه‌ر!
هیچ تشته‌کی تازه‌نییه‌که‌هه‌ر میدیایه‌ک ره‌نگدانه‌وه‌ی ده‌نگی چینه‌بێبه‌ش و زه‌حمه‌تکێشه‌کان بی و له‌پێناو ماف و ئازادییه‌کانیان ئه‌وان کار بکا.. ئه‌وه له‌لایه‌ن میدیای یه‌کێتیی و گۆڕان و پارتی و ئیسلامییه‌کان و هه‌ر حیزب لایه‌نه‌کی دیکه‌ی کوردستان که‌ئه‌وه‌ی گرنگ نه‌بی له لای ئه‌وان خه‌ڵکه.. هێرشی ده‌کرێته سه‌ر، چونکه ئه‌وانه میدیاگه‌له‌کی حیزبیین و له‌سه‌ر رێبازی (ماکیاڤیللی***) کار ده‌که‌ن و هه‌ر خه‌ریکی چه‌قه‌چه‌ق و ستایشی به‌رپرس و سه‌رۆکه دیکتاتۆرۆکه‌کان و جوانکردنی ئه‌و سیسته‌مه‌ن که‌به‌دزین و تاڵان‌کردنی داهاتی خه‌ڵک به‌ڕێوه‌ده‌چێ.
ئه‌گه‌ر به هووردیی سه‌رنج بده‌ین، ده‌بینین هه‌ر ته‌نیا خه‌ندان و (که‌ی ئێن ئێن) و میدیا حیزبییه‌کانی دیکه و میدیا بێزه‌وه‌ره‌به‌ناو سه‌ربه‌خۆکانی وه‌ک رووداو و هاوڵاتی و هه‌ولێر و کوردستانپۆست و ئاوێنه‌و… هتد نین هێرش ده‌که‌نه‌سه‌ر هه‌ر میدیایه‌ک که‌بۆنی چه‌پی لێوه‌دێ، به‌ڵکه‌ئه‌وه هێرشکردنه‌کی جیهانییه‌و سه‌رچاوه‌سه‌ره‌کییه‌که‌ی میدیایه زه‌به‌لاحه‌کانی نێو تێکڕای سیسته‌مه دیموکراسییه په‌ڕپووته‌که‌ی ئێستای جیهانه‌که هه‌ر هه‌موویان له‌به‌رده‌ستی بازرگانان و سیاسه‌تبازه‌کانی نێو ده‌سه‌ڵاته‌کان دان و ته‌نیا نووسه‌ران و رۆژنامه‌نووسان و میدیاکاره‌پێناوه‌کانی ده‌سه‌ڵاتداران رۆڵی کاریگه‌ریان تێدا ده‌گێڕن.
هه‌رچه‌نده ئێستا هیچ ده‌سه‌ڵاته‌کی سۆسیالیستیی له‌هیچ کونجه‌کی ئه‌و جیهانه له‌سه‌ر کار نییه‌و ته‌نانه‌ت ده‌سه‌ڵاته به‌ناو سۆسیالیستییه‌که‌ی سۆڤیه‌تیش سه‌رنگون بووه و هیچ میدیایه‌کی به‌رچاو و به‌هێزی به‌رهه‌ڵسکارانه‌ی سۆسیالیستییش بوونی نییه..که‌چی میدیاکانی ده‌سه‌ڵاتداران هه‌ر له‌دژایه‌تییکردن و سه‌رکوتکردنی هزر و فه‌لسه‌فه‌ی سۆسیالیسیی ناکه‌ون.. چونکه‌ده‌زانن هه‌ر ئه‌وانن به‌رگریی له‌چه‌وساوان و چینه‌نه‌دار و زه‌حمه‌تکێشه‌کان ده‌که‌ن و ئه‌گه‌ر میدیایه‌کی به‌هێزیان هه‌بێ ئه‌وه‌کۆتایی به‌و سیسته‌مه‌یان دێ.
ئەو دوو میدیاش کە ناو هێنراون، خەندان و (کەی ئێن ئێن) میدیای حیزبیین و تەنیا کاریان ستایشی دیکتاتۆرۆکەکان و جوانکردنکردنی سیسته‌مه‌که‌یانه.
___________________________________________
* (په‌له‌تیقه): کار و گوفتاری عه‌نتیکه‌و بێ سه‌روبه‌ر و پووچ و نابابه‌تیی. یه‌ک له‌نموونه‌ی ئه‌و قسه‌په‌له‌تیقییانه‌ی نیتشه ئه‌وه‌یه‌که‌ده‌بێژی: ”خودا مرد و ئێمه‌بووین که‌کوشتمان”! دیاره‌ئه‌گه‌ر خودا بوونی هه‌با ئه‌وه‌نه‌ده‌مرد، که‌بوونیشی نییه که‌واته‌کوو ده‌مرێ یان ده‌کوژرێ! ده‌رباره‌ی ژنانیش پیاوسالارانه‌ده‌بێژی: (”پیاو ده‌بێ بۆ جه‌نگ په‌روه‌رده‌بكرێ و ژن بۆ خۆشگوزه‌رانیی پیاوی جه‌نگی.”، ”كاتێ ده‌چیته‌لای ژنێك؟ قامچی له‌بیر نه‌كه‌یت”، ”ژن مایه‌ی سه‌رشۆڕیی زۆره”). ئیدی سه‌رده‌می ئه‌وه‌نه‌ما گوێ له (چه‌قه‌چه‌ق)ی ئه‌و جۆره‌فه‌یله‌سووفانه‌بگرین و واتای سه‌یر و سه‌مه‌ره‌لۆ قسه‌کانیان دابتاشین.
** (ئایه‌ته‌کانی محه‌مه‌د): ئه‌من بڕوام به‌هیچ خودایه‌ک نییه، لێ ئه‌گه‌ر گریمان بڕوام به‌و خودایه‌ی ئیسلامیش هه‌بی.. هێشتا هه‌ر پێ له‌سه‌ر ئه‌وه‌داده‌گرم که‌ئه‌و نووسینانه‌ی پێیان ده‌گۆترێ (ئایه‌ت) قسه‌ی (محه‌مه‌د)ن، زۆر سه‌رچاوه‌ش له‌سه‌ر ئه‌وه‌هه‌یه‌که‌ئه‌و قسانه‌ی محه‌مه‌د هه‌موویان به‌ده‌ستکاریی له‌قسه‌ی فه‌یله‌سووفان و هۆنراوه‌کانی سه‌رده‌می (جاهیلی) و چیڕۆکه‌ئه‌فسانه‌ییه‌کانی نێو دینه‌کانی پێش ئیسلام وه‌رگیراینه.
*** (ماکیاڤیللی): ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر له‌به‌رنامه‌یه‌کی ته‌له‌فزیۆنیی به‌ناوی (خوێندنه‌وه‌یه‌ک بۆ په‌رتووکی میری ماکیاڤیللی) سێ که‌سی نێو چارچیوه‌ی ئه‌و جۆره‌میدیایه(که‌ماڵ مه‌زهه‌ر – نووسه‌ر و مێژوونووس، د. که‌نعان حه‌مه‌غه‌ریب – مامۆستای زانکۆ، محه‌مه‌د سابیر – مامۆستای زانکۆ) ده‌یانویست له‌رێگه‌ی به‌شانوباڵ هه‌ڵدانی مه‌کیاڤیللیزم ره‌وایی بده‌نه‌سه‌رۆکه‌دیکتاتۆره‌کانی سیسته‌می که‌ڵه‌گای شه‌ڕ و کاوڵکاریی که‌ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستانیس به‌شێکن لێی، هه‌رچه‌نده‌نه‌یانده‌توانی دان به‌وه‌دا نه‌نێن که‌ماکیاڤیللی له‌ئامۆژگاریی سه‌رۆک و ده‌سه‌ڵاتداران ده‌بێژێ بۆ گه‌یشتن به‌ده‌سه‌ڵات و پارێزگاریی لێکردنی ده‌بێ سه‌رۆک درۆزن فرتوفێلکه‌ر و ته‌له‌که‌باز و بێ به‌ڵێن بێ جا چ له‌گه‌ڵ دوژمن چ له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ر، ده‌بێ سیفه‌تی شێر و رێوی هه‌بێ، ده‌بێ بێ به‌زه‌یی و دڵڕه‌ق بێ، ده‌بێ لێی بترسن، ده‌بێ به‌ئاین کۆنترۆڵی جه‌ماوه‌ر بکا، ده‌بێ بێ مۆراڵ بێ، و… هتد، که‌چی هێشتا به‌رێبازه‌کی گرنگ و باشیان داده‌نا و ده‌یانگۆت ماکیاڤیللی پیاوه‌کی مه‌زن و نایابه! له‌هه‌مووشی عه‌نتیکه‌تر ئه‌وه‌بوو که‌که‌ماڵ مه‌زهه‌ر ده‌یگۆت: ”هێتله‌ر و مۆسۆلۆلینی وه‌ک چۆن ماکیاڤیللی له‌میر داوای کردبوو گه‌ڵێک گه‌ڵێک خراپتریان ده‌کرد..”!!!
daraehmed@yahoo.com