نوچەنیت- ئیندیپێنده‌نت
به‌نداوی موسڵ، گه‌وره‌ترین به‌نداوی عێراق و چواره‌م گه‌وره به‌نداوی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له‌سه‌روبه‌ندی هه‌ره‌سهێنانیدایه، به‌پێی گوته‌ی نه‌زیر ئه‌نساریی مامۆستای كۆلێژی ئه‌ندازیاری ژینگه له زانكۆی لۆلیای سوید، كه ئه‌و پشكنینه سه‌ره‌تاییه‌كانی كاری دروستكردنی به‌نداوه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه، له‌گه‌ڵ زیادبوونی ژماره‌ی كه‌مپه‌كانی په‌نابه‌ران به درێژایی رووباری دیجله، ئه‌نساریی دووباره به به‌رزی ده‌نگی هه‌ڵبڕییه‌وه بۆ ژیاندنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ی، كه خه‌ریكه له‌یاد ده‌كرێت.
نه‌زیر ئه‌نساریی ده‌ڵێت “هه‌ره‌سهێنانی به‌نداوه‌كه ته‌نها مه‌سه‌له‌ی كاته، له‌كاتی هه‌ره‌سهێنانیدا كاره‌ساتێك ده‌قه‌ومێت، كه خراپتره له ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی ئه‌تۆمی له عێراق”.
هه‌روه‌ها ئه‌ندازیاره ئه‌مریكییه‌كان و شاره‌زایانی یه‌كێتی ئه‌وروپا، مه‌ترسی زۆریان هه‌یه له هه‌ره‌سهێنانی ئه‌و به‌نداوه‌ی، كه درێژییه‌كه‌ی 3.2 كیلیۆمه‌تره و 131 مه‌تر به‌رزه، 11 ملیار مه‌تر سێجا ئاو ده‌گرێت، ده‌ڵێن هه‌ره‌سهێنانه‌كه‌ی ته‌نها مه‌سه‌له‌ی كاته، ده‌توانێت كاره‌ساتێكی ژینگه‌یی وا بخوڵقێنێت، كه ببێته هۆی كوژرانی ملیۆن و نیوێك مرۆڤ و چه‌ندین ملیۆنی تر جێگاكانیان چۆڵ بكه‌ن، هه‌ر له به‌نداوی موسڵه‌وه تا به‌غدا و به‌بێ خواردن و كاره‌با بمێننه‌وه.
به‌نداوه‌كه هه‌ر له‌كاتی كردنه‌وه‌یدا له هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوه‌وه، چه‌ندین كێشه‌ی گه‌وره‌ی هه‌یه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و خاكه‌ی له‌سه‌ری دروستكراوه به‌هۆی ئاوه‌وه داده‌خورێت، ئه‌م كێشانه پێویستی به چاككردنه‌وه‌ی به‌رده‌وام هه‌یه، ده‌بێت ئه‌و كه‌له‌به‌رانه‌ی به تێپه‌ڕینی كات دروست ده‌بن، پڕ بكرێنه‌وه، ئه‌مه‌ش بۆ رێگری كردن له هه‌ره‌سهێنانی به‌نداوه‌كه.
پسپۆران پێشبینی ده‌كه‌ن، به‌رزی شه‌پۆله‌كانی ئاو دوای هه‌ره‌سهێنانی به‌نداوه‌كه له به‌غدا، له نێوان 2 بۆ 8 مه‌تردا بێت كه 400 كیلۆمه‌تر دووره لێیه‌وه، له‌ماوه‌ی 4 رۆژی هه‌ره‌سهێنانی به‌نداوه‌كه‌دا.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان پێیوایه، له‌كاتی هه‌ره‌سهێنانی به‌نداوه‌كه‌دا نزیكه‌ی 4 ملیۆن كه‌س ئاواره ده‌بن، هه‌روه‌ها گه‌یاندنی هاوكاری به‌و كه‌سانه دوو هه‌فته ده‌خایه‌نێت، به‌هۆی له‌كاركه‌وتنی فرۆكه‌خانه و تۆڕه‌كانی كاره‌با و رێگاكانی هاتووچۆ.
هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، كه شه‌پۆله‌كانی ئاو به به‌رزی 30 مه‌تر ده‌توانێت له‌ماوه‌ی دوو كاژێردا موسڵ نغرۆ بكات و دانیشتوانی شاره‌كه له‌گه‌ڵ خۆی رابماڵێت، ئه‌مه جگه له بۆمبه نه‌ته‌قاوه‌كان و مادده ژه‌هراوییه‌كانی پاڵاوگه‌كانی نه‌وت.
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌ك، كه باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا بڵاوی كردوه‌ته‌وه، ئه‌سته‌مه بتوانرێت ملیۆن و نیوێك مرۆڤ، كه به درێژایی رووباری دیجله ده‌ژین، رزگار بكرێن، له‌كاتی هه‌ره‌سهێنانی به‌نداوه‌كه‌دا، ئه‌گه‌ر له ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌مدا له شوێنه‌كانیان نه‌گوازرێنه‌وه.
دۆخی به‌نداوه‌كه، دوای داگیر كردنی له‌لایه‌ن داعشه‌وه زۆر مه‌ترسیدارتر بوو، دوای گرتنه‌وه‌شی له‌لایه‌ن سوپای عێراقه‌وه، كاره‌كانی چاككردنه‌وه‌ی ده‌ستی پێنه‌كردوه.
حكومه‌تی عێراق پێشنیاری ئه‌وه‌ی كردووه، له‌لای توركیاوه ئاوه‌كه‌ی بگیرێته‌وه، پاشان رێڕه‌وی رووباری دیجله بگۆڕدرێت و كه‌ناڵێك به‌ره‌و بیابانی ته‌له‌عفه‌ر به رێكی لێبدرێت و، ئاوی ده‌ریاچه‌كه به‌تاڵ بكرێت، پاشان دوای به‌تاڵ بوونی، به‌نداوه‌كه بڕوخێنرێت.
ئێستا هێزێكی ئیتاڵی و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، ئه‌ركی پاراستنی تیمێكی ئه‌ندازیاری ئیتاڵیان له ئه‌ستۆیه، كه كاری چاككردنه‌وه بۆ به‌نداوه‌كه ده‌كات، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه پێشتر سه‌ركه‌وتوو بوون له رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له مانگی ئۆكتۆبه‌ری رابردوودا، كه به‌ره‌و به‌نداوه‌كه ده‌هات.
رۆژنامه به‌ریتانیه‌كه ده‌ڵێت، باشترین چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌ی به‌نداوه‌كه، دروستكردنی به‌نداوی دووه‌مه، ئه‌مه‌ش له سه‌رده‌می رژێمی سه‌ددامدا هه‌وڵی دروستكردنی درا، به‌ڵام به‌هۆی ناسه‌قامگیری بارودۆخه‌وه كاره‌كه ئه‌نجام نه‌درا، ئێستاش به‌هۆی خراپی دۆخی ئه‌منی، سه‌ربازی، سیاسی و ئابوورییه‌وه، جێبه‌جێ كردنی ئه‌م پڕۆژه‌یه ئه‌سته‌مه.
به‌رپرسه عێراقییه‌كان ده‌یانویست له مه‌ترسی هۆشدارییه‌كان كه‌م بكه‌نه‌وه، كه شاره‌زایان سه‌باره‌ت به ئانوساتی روودانی كاره‌ساته‌كه ده‌یاندا، به‌ڵام نه‌زیر ئه‌نساریی ده‌ڵێت “گومانم هه‌یه هه‌وڵه‌كانی چاككردنه‌وه‌ی كێشه‌كانی به‌نداوه‌كه، سه‌ركه‌وتوو بێت، من بڕوای ته‌واوم هه‌یه به‌وه‌ی، كه ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه به‌نداوه‌كه به‌یانی بڕوخێت”.