
كۆمه‌ڵی ئیسلامی: كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا کورد زیانی پێ ئەگات
نوچه‌نێت: تایبه‌ت
ئەندامێکی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامی رایگه‌یاند، كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا، ئابووری و سیاسین و پێویسته چاره‌سه‌ر بكرێن، رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر ئه‌و كێشانه‌ش چاره‌سه‌ر نه‌كرێن، به‌ره‌و ئاڵوزی ده‌ڕۆن.
شوان رابه‌ر ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان، له لێدوانێكدا بۆ نوچه‌نێت، كێشه و ئاڵۆزییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدای به سیاسی و ئابووری ناو ده‌بات، به وته‌ی ئه‌و، پێویسته ئه‌و كێشانه‌ش چاره‌سه‌ر بكرێن، وتیشی “پێویسته ئه‌و كێشانه به شێوه‌یه‌كی دبلۆماسی چاره‌سه‌ر بكرێن و به هه‌ڵپه‌سێردراوی نه‌مێننه‌وه، مافی هه‌موو پێكهاته و نه‌ته‌وه‌كان بدرێت و دادگه‌ری به‌رپا بكرێت و چیدیكه سته‌م له خه‌ڵك نه‌كرێ و كێشه‌كان تێكه‌ڵ به یه‌كتر نه‌كرێن و به ئاقاری سلبیدا نه‌برێن”.
رابه‌ر هۆشداری ئه‌وه‌شیدا، كه ئه‌گه‌ر ئه‌و كێشانه به زووی چاره‌سه‌ر نه‌كرێن، هه‌ردوولا زیانییان پێده‌گات، “به تایبه‌ت كورد”، به وته‌ی ئه‌و “كورد دوژمنی زۆره و نه‌كه‌وتۆته سه‌ر پێی خۆی، گرژی و ئاڵۆزی نێوان هه‌رێم و به‌غدا خزمه‌ت به بارودۆخی ئه‌مڕۆی عێراق و كوردستان ناكا، ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ر نه‌كرێت زیاتر ئاڵۆز ده‌بن و په‌ره ده‌ستێنن، هه‌موومان باجی ده‌ده‌ین”.