نوچە.نێت
ماڵپەری E هەواڵەکان، ئاشکرایکرد کە گۆرانی بێژی ئەمریکی جانیت جاکسون، لە تەمەنی ٥٠ ساڵیدا لەهاوسەرە قەتەریەکەی مناڵەکەی لەدایک بوو.
ماوەیەک لەمەوبەر هەواڵی دوگیان بونی جانیت جاکسون ، خوشکی مایکل جاکسۆن، لەهاوسەرێکی دەوڵەمەندی قەتەری دوگیانە، بەلام ئەمرۆ ٣ شەمە ، سایتی E هەواڵەکان رایگەیاند کە جانیت مناڵەکەی لەدایک بوە.
ئەو سەرچاوە بیانیە ئاماژەی بە ناوی مناڵەکە دا کە دوای ئەوەی جانیت لە پشوی دوگیانیەکەیدایە، ئاشکرایکردوە کە مناڵەکەی ناو ناوە “عیسا”.
لەلایەکی تر زۆرێک لە هەوادارانی جانیت، بە لەدایک بونی مناڵەکەی جانیت دڵخۆش بوون ئاهەنگیان بۆ لەدایک بونی گێراوە،
بەڵام لای ئەوانی تر ناوی مناڵەکە بوە بە جێی پرسیار کە ئایا مەبەستی جانێت چی بوە لە ناونانی مناڵەکەی بە عەرەبی” عیسا”، نەک بە بیانی کە دەکاتە یسوع.
هەربۆیە جانیت، ئەو نهێنیەی ئاشکرا نەکرد تەنیا وتی پێویستە من پشو بدەم و پاریزگاری لە نهێنی خێزانەکەم و ژیانی تایبەتی خۆم بکەم، نەک شتی تر.
