
پەیامی مام جەلال بەبۆنەی نەورۆزەوە
نوچەنێت
خۆشحاڵم کە گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی لە رۆڵەکانی گەلی عێراق بەگشتی و گەلی کوردمان بەتایبەتی بکەم، بەبۆنەی جەژنەکانی نەورۆز کە بەو بۆنەیەوە ئاھەنگی جەژنەکان دەگێڕین بۆ بەھارو ئومێدو سەربەستی و بەھیوای ئەوەی ساڵێکی پڕ خێرو خۆشگوزەرانی بێت بۆ ھەمولایەک.
لە کاتێک دا گەلان ئاھەنگ دەگێڕن بەبۆنەی جەژنەکانیان، بەڵێن دوپاتدەکەنەوە لەسەر ھەماھەنگیان بۆ خێرو تەبایی، ئەمرۆژە ئێمە دەگەڕێنێتەوە بۆ ئەو خاڵە ھاوبەشە زۆرانەی کە کۆمان دەکاتەوەو دڵمان ئاوێزان دەکات و ھەوڵەکانمان چڕدەکاتەوە بۆ ئەوەی ئەم عێراقی فرەییە بکەینە خاڵێکی بەھێز بەرەوپێشکەوتن و بنیادنانی دەوڵەتی دیموکراتی فرەیی دادپەروەرانە.
با نەورۆز بکەینە ھۆکارێک و پاڵنەرێک بۆ خۆمان تا ویست و سەلامەتی گەلەکەمان بەدی بێنین بەچەسپاندنی ئارامی و خۆشگوزەرانی لەسەر بنەمای برایەتی و تەبایی ھەمیشەیی.
ھەمو ساڵێکتان بەخۆشی بێت.
جەلال تاڵەبانی
سەرۆک کۆمار