نوچه‌نێت- نیۆرك تایمز
رۆژنامه‌ی نیۆرك تایمزی ئه‌مریكی، له هه‌وڵێكدا بۆ پێشبینی كردنی داهاتووی عێراق، راپۆرتێكی به ناونیشانی ” سوپا زۆره‌كانی عێراق.. ئایا دوای نه‌مانی داعش له دژی یه‌كتر هه‌ڵده‌گه‌ڕێنه‌وه؟” بڵاو كرده‌وه.
ئه‌گه‌ر داعش له عێراق نه‌مێنێت و سوننه‌كان وا هه‌ست بكه‌ن، كه دووباره كۆمه‌ڵگاكانیان په‌راوێز ده‌خرێته‌وه و پێشێلكارییان به‌رامبه‌ر ده‌كرێته‌وه، ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه عێراق به‌ره‌و جه‌نگی ناوخۆیی ببات، هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی له سوریای دراوسێیدا رووده‌دات.
حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقیش د‌رك به‌و مه‌ترسیه ده‌كات و، به باشی بیر له‌وه ده‌كاته‌وه، كه هه‌ر به ته‌واوبوونی شه‌ڕی داعش، سوپای عێراقی زۆرینه شیعه، له هه‌موو بنكه‌كان بكشێنێته‌وه و، دوای تێكه‌ڵكردنی له‌گه‌ڵ میلیشیای حه‌شدی شه‌عبی دووباره بڵاویان بكاته‌وه.
به‌ڵام سه‌باره‌ت به‌و گروپه چه‌كداره ناوخۆییه‌ی، كه ناوی “پاسه‌وانی نه‌ینه‌وایه” و عه‌ره‌بی سوننه، شیعه، كرستیان و ئێزدی له‌خۆ ده‌گرێت و ئه‌سیل نوجێفی، پارێزگاری پێشووی موسڵ رابه‌رایه‌تیان ده‌كات، ئه‌و پیاوه‌ی به شكستخواردوو وه‌سف ده‌كرێت، له‌كاتی داگیركردنی پارێزگای موسڵ، له‌لایه‌ن داعشه‌وه، له ساڵی 2014، ئه‌م گروپه چه‌كدارییه، وه‌ك حه‌شدی شه‌عبی نه‌خرایه سه‌ر سوپای عێراق.
نیۆرك تایمز، پێێوایه ئه‌و ملمڵانێ به‌كۆمه‌ڵه، كه ئێستا ئارام بووه‌ته‌وه و هه‌مووان سه‌رقاڵی شه‌ڕی داعشن، ته‌نها به ته‌واوبوونی ئه‌و شه‌ڕه، ململانێكه سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه، بارگرژییه‌كانی نێوان ئه‌م سوپایانه، خه‌ریكه به روونی ده‌رده‌كه‌وێت، به جۆرێك زۆرینه‌ی ئه‌و سوپایانه، هاوشێوه‌ی حه‌شدی شه‌عبی موچه‌یان پێ‌نادرێت و هاوكاری پزیشكی‌یان پێشكه‌ش ناكرێت و له‌كاتی برینداربوون و كوژرانیان قه‌ره‌بوو ناكرێنه‌وه، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی بۆ حه‌شدی شه‌عبی ده‌كرێت، كه ئێستا بووه‌ته هێزێكی شه‌رعی.
جگه له شه‌رعیه‌ت و موچه، ئه‌و گروپه چه‌كدارانه متمانه‌یان به حكومه‌تی عێراق نییه، به‌وه‌ی، كه هیچی زیاتریان بۆ بكات له‌وه‌ی، كه پێشتر كردوویه‌تی، سه‌باره‌ت به مافه‌كانی عه‌ره‌بی سوننه و كه‌مینه‌كانی تری عێراق، دوای گرتنه‌وه‌ی موسڵ.
ژماره‌یه‌ك له یه‌كه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی، وه‌ك حزبوڵڵا، كه له لیستی تیرۆردایه و عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق، درێژكراوه‌ی فه‌یله‌قی قودسی سه‌ر به سوپای پاسدارانی ئێرانن، به‌ڵام فه‌رمانده‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا رابه‌رایه‌تی ده‌كات، ئاواته‌خوازن حه‌شدی شه‌عبی، ببێته هۆی سه‌قامگیركردنی دۆخی عێراق، به‌و مه‌رجه‌ی ببێته پاسه‌وانی نیشتیمانی راسته‌قینه و له پاشكۆیی ئێران دوور بكه‌وێته‌وه.
به‌ڵام سه‌فا شێخ، جێگری راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عێراق ده‌ڵێت، ژماره‌یه‌ك میلیشیا هه‌ن، كه ناتوانرێت كۆنتڕۆڵ بكرێن، بۆیه خرانه چوارچێوه‌ی شه‌رعییه‌وه و له‌گه‌ڵ سوپای عێراقیدا تێكه‌ڵ كران. ئاماژه‌شی به‌وه كرد، كه حكومه‌ت له پلانی دوای داعش ده‌كۆڵێته‌وه، كه تیایدا سوپای عێراقی زۆرینه شیعه، له هه‌موو شاره‌كانی عێراق ده‌كشێنێته‌وه به‌تایبه‌تی ئه‌و شارانه‌ی، كه شیعه نین، بۆ رێگرتن له به‌ریه‌ككه‌وتنی نێوانیان.