مه‌لا سه‌لمان ده‌گه‌ڕێته‌وه هه‌ولێر
“نێچیرڤان بارزانی وتی ده‌بمه كه‌فیلی مه‌لا سه‌لمان”
نوچه‌نێت: تایبه‌ت
بریارە سبەی له رێگه‌ی مه‌رزی حاجی ئۆمه‌رانه‌وه، مه‌لا سه‌لمان بگه‌ڕێته‌وه شاری هه‌ولێر، سه‌رچاوه‌كیش له سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامی رایگه‌یاند، نێچیرڤان بارزانی ئاماده‌یی ده‌ربڕیوه، كه ببێته كه‌فیلی ناوبراو.
بڕیاره سبه‌ی رێككه‌وتی (19/3/2012) مه‌لا سه‌لمان راوێژكاری پێشووی عه‌لی باپیری ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی، له رێگه‌ی مه‌رزی حاجی ئۆمه‌رانه‌وه بگه‌ڕێته‌وه شاری هه‌ولێر، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه، كه مه‌لا سه‌لمان ماوه‌ی (9) ساڵه له‌به‌ر بوونی كێشه‌وه له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان، له تارانی پایته‌ختی ئێران نیشته‌جێیه و نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه هه‌ولێر.
بیلال سلێمان ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامی رایگه‌یاند، “كاتێك من به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی بووم، نیچیرڤان بارزانی سه‌ردانی تارانی كرد و مه‌لا سه‌لمانی بینیی، وتی ئه‌گه‌ر پارتی كه‌فیلی له مه‌لا سه‌لمان ده‌وێت، من ده‌بمه كه‌فیلی”، ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵ وتیشی “ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی كه رووبه‌ڕووی مه‌لا سه‌لمان كراونه‌ته‌وه، ناڕاستن و ئاماده‌شه بچێته به‌رده‌م دادگا”.
له‌لایه‌كی تره‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك له بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی رایگه‌یاند، كه مه‌لا سه‌لمان پێشتر له پارتی دیموكراتی كوردستان نزیك بووه و كاریشی بۆ كردوون “به تایبه‌ت له 31ی ئاب”.