نوچەنێت
به‌رپرسی راگه‌یاندنی مه‌ڵبه‌ندی موسڵی یه‌كێتی رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ر گرژیه‌ك له شنگال دروست ببێت، پریشكی به‌ر یه‌كیتیش ده‌كه‌وێ، چونكه هێزی پێشمه‌رگه له شنگال هێزی هاوبه‌شی یه‌كێتی و پارتییه.
كشانه‌وه‌ی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه له شنگال مشتومڕی زۆری دروستكردوه و هه‌ریه‌كه له حكومه‌تی هه‌رێم، ئه‌مریكا و حكومه‌تی عێراقیش، جه‌خت له كشانه‌وه‌ی په‌كه‌كه ده‌كه‌نه‌وه له شنگال، پێیان وایه شوێنی چالاكی په‌كه‌كه له توركیایه نه‌ك عێراق، لای خۆیانه هێزه‌كانی په‌كه‌كه‌ش جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه له شنگال ناكشێنه‌وه.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، غه‌یاس سورچی، به‌رپرسی ڕاگه‌یاندی مه‌ڵبه‌ندی موسڵی یه‌كێتی له باره‌ی مانەوەی په‌كه‌كه له شنگال و كشانه‌وه‌ی ئه‌و هیزانه له ناوچه‌كه رایگه‌یاند: پێویسته پرسی كشانه‌وه‌ی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه له شنگال، به گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكرێت و حكومه‌تی هه‌رێم و په‌كه‌كه‌ش، په‌نا بۆ شه‌ڕ و به‌كارهینانی هێز دژی یه‌كتر نه‌به‌ن.
غه‌یاس سورچی ئاماژە بەوە دەدات، کە یه‌كێتی و پارتی ڕیككه‌وتنی ستراتیژیان هه‌یه، وه‌ك یه‌كێتی به‌شداری حكومه‌تی هه‌رێمین و هێزی پێشمه‌رگه، هێزی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه و پێكهاتووه له هێزه‌كانی پارتی و یه‌كیتی، پێكه‌وه به هاوبه‌شی شه‌ڕی داعش ده‌كه‌ن و له شنگالیش هێزه‌كانمان هاوبه‌شه، بۆیه هه‌ر گرژییه‌ك له ناوچه‌كه دروست ببێت، پریشك به‌ر یه‌كێتیش ده‌كه‌وێت.
ئه‌و به‌ر پرسه‌ی یه‌كێتی جه‌خت له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه، سه‌رجه‌م هێزی پێشمه‌رگه پابه‌ندی بڕیاره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌بن، چونكه پێشمه‌رگه هێزی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستانه.
غه‌یاس سورچی دڵنیایی دایه خه‌ڵكی كوردستان و گوتی، خه‌ڵكی كوردستان دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه هیچ شه‌ڕێك له شنگال دروست نابێت و به گفتوگۆ كێشه‌كان چاره‌سه‌ر دەكرێت، له ئیستادا بارودۆخی ناوچه‌كه زۆر ئارامه و ئه‌وه‌ی دروستكراوه هه‌ڵای راگەیاندنەکانە.