
ئه‌رسه‌لان بایز: مه‌لا مسته‌فا سمبول نیه
بارزانی و تاڵه‌بانیش نابنه سمبول
نوچه‌نێت: تایبه‌ت
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه له باره‌گای مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی هه‌ولێری یه‌كێتی سازكرابوو، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان وتوویه‌تی “مه‌لا موسته‌فا سمیبول نیه و مام جه‌لال و كاك مه‌سعودیش نابنه سیمبول”.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی نوچه‌نێت، كه له رێگه‌ی یه‌كێك له ئاماده‌بوونی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ی دكتۆر ئه‌رسه‌لان بایزه‌وه پێی گه‌شتووه، به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، ئورسولان بایز سه‌ردانی ئه‌و مه‌ڵبه‌نده ده‌كات و كۆبووه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌ندامان و كادیرانی ئه‌و مه‌ڵبه‌نده رێكده‌خات.
له وته‌یه‌كدا ئه‌رسه‌لان بایز ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی شی ده‌كاته‌وه، كه به وته‌ی خۆی، پێ باش بووه خۆی سه‌ردانی مه‌ڵبه‌ند بكات و نه‌یویستووه ئه‌وان ئه‌زییه‌ت بدات.
دواتر ئاماده بوانی كۆبوونه‌وه‌كه پرسیار له باره‌ی جێگۆڕگێی وێنه‌كه‌ی مه‌لا مسته‌فا بارزانی ده‌كه‌ن، كه بووه هۆی دڵگرانی پارتییه‌كان، ئه‌رسه‌لان بایز له وه‌ڵامدا وتبووی “من ته‌نها جێگۆڕكێم به وێنه‌كان كردووه، بارزانی رابه‌ری بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد بووه له سه‌رده‌مێكدا، به‌ڵام سیمبولی كورد نیه، چونكه یه‌كێك له مه‌رجه‌كانی سیمبول ده‌بێت هه‌موو لایه‌ك پێی رازی بن”.
ئه‌رسه‌لان بایز وتوشییه‌تی “مام جه‌لال و كاك مه‌سعودیش نابنه سیمبول، چونكه ئه‌وانیش هه‌موو لایه‌ك پێیان رازی نین”.
نوچه‌نێت بۆ وه‌رگرتنی سه‌رنجی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، په‌یوه‌ندی به ناو براوه‌وه كرد، به‌ڵام وه‌ڵامی په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی نه‌دایه‌وه.