لەگەرمیان ١٤ خەڵات بەخشرایە دکتۆر بەرهەم
نوچەنێت
لە PUKMEDIA وە
ئه‌مڕۆ 17-3 رێكخراوی هه‌ڵوێست له‌مۆنۆمینتی ئه‌نفال مه‌راسیمێكی رێزلێنانی بۆ د.به‌رهه‌م ساڵح رێكخست.
مه‌راسیمه‌كه به‌ساتێك وه‌ستان بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان و وتاری رێكخراوی هه‌ڵوێست ده‌ستیپێكردو له‌وته‌كه‌یاندا به‌ناوی كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی ئه‌نفالكراوه‌كانه‌وه سوپاسی ئاماده‌بووان و د.به‌رهه‌م ساڵح-یان كرد وه‌ك پارێزه‌ری وارسی ئه‌نفالكراوه‌كان كاریكردووه‌و توانیویه‌تی خزمه‌ت به‌وارسی ئه‌نفالكراوه‌كان بكات به‌دروستكردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون و پێدانی پێشینه‌ی هاوسه‌رگیری و ره‌خساندنی هه‌لی كار بۆ كوڕ‌و كچی ئه‌نفالكراوه‌كان و وه‌رگرتنیان له‌ناوه‌نده باڵاكانی خوێندندا.
له‌به‌شێكی تری وته‌كانیاندا داوایان له د.به‌رهه‌م كرد كه خه‌ڵاتی رێزلێنانی وارسی ئه‌نفالكراوه‌كان قبوڵبكات كه خۆی له 14 خه‌ڵاتدا ده‌بینێته‌وه.
دوای خه‌ڵاتكردنه‌كه‌ش د.به‌رهه‌م وته‌یه‌كی پێشكه‌شكردو له‌وته‌كه‌یدا رایگه‌یاند: “خۆم به‌سه‌ربه‌رز ده‌زانم كه ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ وارسی سه‌ربه‌رزی ئه‌نفالكراوه‌كان له‌مۆنۆمێنتی ئه‌نفال ئه‌و مۆنۆمێنته‌ی كه دوو ساڵ به‌ر له‌ئێستا به‌ردی بناغه‌كه‌یمان دانا ئه‌مڕۆ مه‌راسمی تێدا سازده‌كه‌ین له‌گه‌ڵ وارسی سه‌ربه‌رزی ئه‌نفالكراوه‌كاندا.
وتیشی: زۆر خۆشخاڵم كه ئه‌مڕۆ كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كان خه‌ڵاتی رێزلێنانیان پێبه‌خشیم و ئه‌مه نیشانه‌ی وه‌فاداری كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كانه بۆ حكومه‌تی هه‌رێم، به‌ڵێنیشی به‌وارسی ئه‌نفالكراوه‌كان دا له‌هه‌ر پۆستێكدا بێت خزمه‌ت به‌وارسی ئه‌نفالكراوه‌كان بكات.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه هه‌ر ئه‌مڕۆ د.به‌رهه‌م به‌یاوه‌ری مامۆستا ئارام وه‌زیری شه‌هیدان سه‌ردانی ماڵی مامه ریشه‌و چه‌ند وارسێكی شه‌هیدو ئه‌نفالكراویان كرد له‌ناحیه‌ی شۆڕش و له‌نزیكه‌وه گوێبیستی دواكاری وارسی ئه‌نفال و شه‌هیدان بوو.
…….
مەراسیمی خەڵاتکردنی د،بەرهەم ساڵح بەڤیدیۆ