نێچیرڤان بارزانی: یەکگرتوو بەشداری حکومەت ناکات و گۆڕانکاریش لە وەزارەتەکانی حکومەتدا ناکرێت

0

نێچیرڤان بارزانی: یەکگرتوو بەشداری حکومەت ناکات و گۆڕانکاریش لە وەزارەتەکانی حکومەتدا ناکرێت

نوچەنێت

دوای سەردانەکەی بۆ بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، نێچرڤان بارزانی سەرۆکی راسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند یەکگرتووی ئیسلامی هەڵوێستیان دیارە کە بەشداری لەحکومەت ناکەن، بۆیە داواکارین لە پەرلەمان هاوکارمان بن.

ئه‌مڕۆ نێچیرڤان بارزانی‌ و عیماد ئه‌حمه‌د سەرۆک و جێگری سەرۆکی کابینەی حەوتی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کە بڕیارە لەم نزیکانە دەست بەکار بن، لە هەولێر سه‌ردانی‌ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتووی‌ ئیسلامی‌ كوردستانیانكرد  . له‌لایه‌ن سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان و چه‌ند ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی پێشوازیان لێكرا.

دوای کۆبونەوەیەکی یەک كاتژمێر و نیوی لەنێوان هەردوولا نێچیرڤان بارزانی له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایاگەیاند”هه‌ڵوێستی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان دیاره‌ به‌ به‌شداری نه‌كردنیان له‌م كابینه‌یه‌ و ئێمه‌ش داواكارین له‌ په‌رله‌مان هاوكارمان بن”.

هەروەها وتیشی”گۆڕانكاری‌ له‌ وه‌زارته‌كانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ناكرێت و وه‌كو خۆیان ده‌مێننه‌وه”.

جێی باسە دوای ئەوەی پارتی بڕیاری وەرگرتنەوەی سەرۆکایەتی حکومەتی کوردستانی دا، نێچیرڤان بارزانی لەهەوڵێکی چڕدایە بۆ شکاندنی بەستەڵەکی سیاسی لەهەرێمی کوردستان و هێورکردنەوەی نێوانی گرژی لایەنە سیاسییەکانی کوردستان، بەر لە راسپاردنی بۆ پێهێنانی حکومەت لەگەڵ سەرجەم لایەنە سیاسیەکانی کوردستان کۆبوەوەو دوای راسپاردنیشی جارێکی تر سەردانی مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕانی لەسلێمانی کردو، ئەمرۆش لەگەڵ یەکگرتوو کۆبوەوەو بریارە سەردانی کۆمەڵی ئیسلامی و سەرجەم لایەنە سیاسیەکانی تریش بکاتەوە.

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com