
خەڵاتی ئاشتی بەخشرایە سەرۆکی هەرێمی کوردستان
نوچەنێت
لە کۆنگرەی بەجیهانی ناسینی جینۆسایدی گەلی کورد لەهەولێر، خەڵاتی ئاشتی بەخشرایە مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ، بارزانی لە وتەیەکدا راگەیاند، ئەمرۆ کورد تەنها چیاکان دۆستی نین بەڵکو لەسەرتاسەری جیهان دۆستی هەیە، راشیگەیاند کە خەڵاتی ئاشتی لەجیاتی کەس و کاری شەهیدان بەو دەبەخشرێت.
ئەمرۆ شەممە له شاری هه‌ولێر له هۆڵی سه‌عد عه‌بدوڵا، به ئاماده‌بوونی مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و ئاربین ئیمامی وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌لبانیا و سیناتۆر سیرجیۆ دى گریگۆر سه‌رۆكى نێرده‌ى ئیتالیا له‌په‌رله‌مانى ناتۆ، و نێرده‌ی وڵاتی ئیتاڵیا له هاوپه‌یمانی ناتۆ و ژماره‌یه‌ك له شاندی بیانی و ناوه‌خۆیی، كۆنگره‌ی به جیهانی ناساندنی جینۆسایدی گه‌لی كورد گرێدرا.
لەکۆنگرەکەدا فیلیمێكی دیكۆمێنتكاری له باره‌ی رووداوی كیمیاباران كردنی هه‌ڵه‌بجه پەخشکرا، هەر لەو کۆنگرەیەدا و لەمەراسمێکدا لەلایەن وەزیری بەرگری ئیتالیاوە خەڵاتی ئاشتی بەخشرایە مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان.
دوا بەدوای وەگرتنی خەڵاتەکە، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە وتەیەکدا رایگەیاند”ئه‌مه شه‌ڕه‌فێكی گه‌وره‌یه بۆ من كه له جیاتی هه‌موو تاكێكی كورد و كوردستانی، له جیاتی هه‌موو دایكه شه‌هید و ئه‌نفالێك، له جیاتی هه‌موو گه‌نجێكی بێسه‌روشوێنی فه‌یلی، له جیاتی ئه‌و زاوا یه‌ك شه‌وییه كوڕه بارزانییه‌ی كه بێسه‌روشوێن كرا، له جیاتی ئه‌و دایكه گه‌رمیانییه‌ی كه هاوسه‌ره‌كه‌ی و نۆ له كوڕه‌كانی به یه‌كجار له ده‌ستدا، شه‌ڕه‌فێكی گه‌وره‌یه كه له جیاتی هه‌موو ئه‌وانه و گه‌لی كوردستان، من ئه‌م خه‌ڵاته وه‌ربگرم”. هەروەها وتیشی”ئه‌م خه‌ڵاته رێزگرتنه له خه‌بات و تێكۆشانی گه‌له‌كه‌مان، له‌و خه‌بات و پاك و بێگه‌رده‌ی كه به درێژایی خه‌باتی رزگاریخوازی گه‌لی كوردستان كه له‌سه‌ری به‌رده‌وام بوونی. ئه‌م خه‌ڵاته پێشكه‌ش به‌و كه‌لتووره ده‌كرێ كه گه‌لی كورد پێی ده‌نازی و پێی سه‌ربه‌رزه، ئه‌ویش كه‌لتووری پێكه‌وه‌ژیانی نه‌ته‌وه‌یی، ئایینی و مه‌زهه‌بییه”. بارزانی لە وتەکەیدا زیاتر وتی”جاران ده‌مانگوت ته‌نیا چیاكان دۆستمانن، به‌ڵام زۆر سوپاس بۆ خوای گه‌وره ئێستا دۆسیتی زۆر زۆر به‌ڕێز و خۆشه‌ویستمان هه‌یه له سه‌رتاسه‌ری جیهان، ئه‌م دۆستانه‌ی ئیمڕۆ لێره دانیشتوون نموونه‌ی زیندوون”. سوپاسی هەموو ئامادەبوانی کرد و رایگەیاند”من پڕ به دڵ سوپاسی هه‌مووتان ده‌كه‌م بۆ هاتنتان و هه‌وڵه‌كانتان بۆ به جیهان ناساندنی جینۆسایدی گه‌لی كورد، بۆیه ئه‌مه گه‌وره‌ترین تۆڵه‌یه له‌و تاوانبارانه ده‌كرێته‌وه”.