
یەکێتی و گۆڕان شەڕیانە.. یەکێتی : ئەگەر فرۆکەوانەکە ئازاد نەکرایە بەریتانیا لە بارەگاکانی یەکێتی ئەدا
نوچەنێت
دوای ئەوەی ئۆپۆزسیۆن بایکۆتی بەشداری لە مەراسیمی یادکردنەوەی کارەساتی هەڵەبجەی کرد، لەلایەن پەیجەکانی سەربەیەکێتی لەفەیسبووک هێرش بۆ سەر ئۆپۆزسیۆن دەستی پێکردوو، لەبەرانبەریشدا پەیجەکانی ئۆپۆزسیۆن هێرشیان دەستپێکرد.
پەیجی ئەنجومەنی بزوتنەوەی گۆڕان لە فەیسبووک، نامەیەکی دەستنوسی بڵاو کردۆتەوەو نوسیویەتی “به‌به‌ڵگه‌وه، ئه‌و نامه ده‌ست نوسه‌ی كه جه‌لال تاله‌بانی نوسی بۆ مه‌به‌ستی ئازادكردنی تاریق ره‌مه‌زان ئه‌و فڕۆكه‌وانه تاوانباره‌ی كه 5000 په‌پوله‌ی هه‌له‌بجه‌ی شه‌هیدكرد، یه‌كیتی بۆ په‌رده پۆشكردنی كاره شه‌رمنه‌كه‌یان ئه‌یان وت فڕۆكه‌وانه‌كه هه‌ڵهاتوه، ئه‌رێ ده‌خۆتان بڕیاربده‌ن هه‌ڵهاتوه یان به فه‌رمانی جه‌لال تاڵه‌بانی، به‌ته‌له‌فۆنێك ئازادكراوه؟”.
لەبەرانبەردا پەیجی من یەکێتم خوێنم سەوزە نوسیویەتی”ئەوکاتەی فڕۆکەوانەکە ئازادکرا نەوشیروان مستەفا یەکێک بوو لە پیاوە دەستڕۆیشتووەکانی ناو یەکێتیی” وێنەیەکی کۆبونەوەی مەکەتەبی سیاسی یەکێتی بلاو کردۆتەوە، کە بەئامادەبوونی تاڵەبانی کۆبونەوەکە بەرێوە دەچێت و هەریەک لە نەوشێروان مستەفاو حەمە تۆفیق رەحیم و جەلال جەوهەر، سەرکردەکانی گۆڕان بەشدارن تێیداو نوسیەتی” بیینن خۆی و دەستوپێوەندەکەی لە کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی ئەوکاتدا، ئەگەر نەختێک جوامێریان تێدا بووایە دەبوو ئەوکاتە یەکێتیی جێبهێڵن، نەک دوای وەرگرتنی پارەیەکی زۆر لە یەکێتیی بەناوی دانانی کۆمپانیاوە”.
دەشپرسن ئایا”ئایا نەوشیروان مستەفاو مشەخۆرەکانی دەوری لەسەر رزگارکردنی فڕۆکەوانەکە وازیان لە یەکێتیی هێنا؟”.
پەیجەکەی یەکێتی لەپەیامێکی تردا و لەژێر ناوی”ئەگەر نەوشیروان وەڵامی ئەو پرسیارەی دایەوە هەموومان ئەبین بە گۆڕان” نوسیویەتی” گۆڕان و ئیسلامییەکان تەنها یەک قەسەیان بەدەستەوە ماوە دەیکەن ئەویش رزگارکردنی فڕۆکەوانەکەیە (هه‌رچه‌نده چه‌ندین جار ئه‌م باسه وه‌لام دراوه‌ته‌وه که به‌خواستی به‌ریتانیا بوه و گه‌ر له کۆتا ده‌قه‌دا ته‌سلیمی جه‌یشی به‌ریتانی نه‌کرایه، فه‌رمادرابوو بۆ لێدانی باره‌گاکانی یه‌کێتی له سلێمانی له‌لایه‌ن به‌رتانیاوه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌هه‌ر نرخێبێت ئه‌و فرۆکه‌وانه قوتار بکرێت، ئه‌مه قسه‌ی ئێمه نیه و ته‌نانه‌ت له چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌کی گۆڤاری لڤینیشدا ئه‌مه بڵاوکراوه‌ته‌وه چه‌ندین جار)، بەڵام ئێمە یەک پرسیار لە نەوشیروان و لایەنگرانی گۆڕان دەکەین بچن لە نەوشیروان مستەفا بپرسن، کێ سەبەبکاری کیمیابارانی هەڵەبجەیە؟ و کێ پاسداری ئێرانی هێنایە ناو هەڵەبجە؟ ئەگەر نەوشیروان ئەگەر نەوشیروان مستەفا وەک پیاو بەراستی وەڵامی ئەم پرسیارەی دایەوە بەڵێن بێت هەموومان ئەبین بە گۆڕان”.