نوچه‌نێت- بلومبێرگ
“رێبه‌ری ره‌شبینانه‌ی ساڵی 2017” ناوی ئه‌و راپۆرته‌یه، كه پێگه‌ی بلومبێرگی ئه‌مریكی بڵاوی كردوه‌ته‌وه، پێیوایه له‌سه‌ر ئاستی جیهان رووداوی نیگه‌رانكه‌ر له ساڵی 2017 رووده‌ده‌ن.
جۆن فراهه‌ر، ئاماده‌كاری راپۆرته‌كه ده‌ڵێت، ئه‌م پێشبینیه ره‌شبینانه ته‌نها پێشبینی نین، كه له‌وانه‌یه رووبده‌ن، به‌ڵكو بانگه‌وازێكه بۆ بیر كردنه‌وه له‌و مه‌ترسیانه‌ی، كه له ئه‌نجامی رووداوه‌كانی ساڵی داهاتوه‌وه دروست ده‌بن.
ئه‌مه‌ش ئه‌و پێشبینیانه‌ن، كه پێگه‌ی بلومبێرگ بڵاوی كردوه‌ته‌وه، كه ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه به ئاراسته‌یه‌كی هه‌ڵه بڕوات ئه‌وا ئه‌گه‌ری روودانیان زۆره:
1- ئابووری سعودیه
راپۆرته‌كه پیشبینی شكستهێنانی سعودیه‌ی كردووه له جۆراوجۆر كردنی سه‌رچاوه‌ی داهات دوای دابه‌زینی نرخی نه‌وت.
2- گه‌شه‌كردنی توانا ئه‌تۆمییه‌كانی سعودیه
بلومبێرگ پێیوایه سعودیه به‌ره‌و گه‌شه‌پێكردنی توانا ئه‌تۆمییه‌كانی هه‌نگاو ده‌نێت، ئه‌گه‌ر بێت‌و رۆڵی ئه‌مریكا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا كه‌م ببێته‌وه.
3- په‌یوه‌ندییه‌كانی سعودیه و ئێران
له هاوسه‌نگ كردنی هێزه‌كان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، ئێران به‌سه‌ر سعودیه‌دا باڵاده‌ست ده‌بێت و بارگرژییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات روو له زیادبوون ده‌بن، ئه‌مه‌ش به‌ره‌و رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی جه‌نگیی راسته‌وخۆ ده‌یانبات.
4- ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له ئاسیا
لێره‌دا راپۆرته‌كه له‌وپه‌ڕی ره‌شبینیدایه، كه هۆشداری داوه له چوونی داعش به‌ره‌و ئاسیای ناوه‌ڕاست و بڵاو كردنه‌وه‌ی چالاكییه‌كانی له بازرگانی مادده هۆشبه‌ره‌كان له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌فغانستان.
5- تره‌مپ و چین
راپۆرته‌كه هۆشداریدا له ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی دۆناڵد ترا‌مپی سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مریكا ره‌خنه له سیاسه‌ته ئابوورییه‌كانی چین بگرێت و به‌وه تۆمه‌تباری بكات، كه یاری به دراوی ناوخۆیی ده‌كات له‌سه‌ر حیسابی دۆلاری ئه‌مریكی، هه‌روه‌ها دانانی باجی گومرگی به‌رز له‌سه‌ر كاڵای چینی.
به‌پێی پێشبینییه‌كانی بلومبێرگ، چین وه‌ڵامی بڕیاره‌كه‌ی ترا‌مپ ده‌داته‌وه به گشتاندنی یوانی دراوی چینی و قه‌ده‌غه كردنی فرۆشتنی مۆبایلی ئایفۆن له چین، كه كۆمپانیای ئه‌پڵی ئه‌مریكی دروستی ده‌كات.
6- رۆژئاوا، سوریا و ئۆكرانیا بۆ رووسیا به‌جێده‌هێڵێت
راپۆرته‌كه پێیوایه ئه‌نجێلا مێركڵی راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، په‌نا بۆ رێككه‌وتنێك ده‌بات له‌گه‌ڵ مۆسكۆ، سه‌باره‌ت به ناوچه‌كانی جێی هه‌ژموونی نێوانیان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و رۆژهه‌ڵاتی یه‌كێتی ئه‌وروپا، وه‌ك هه‌وڵێكی بێهیوایانه بۆ سه‌قامگیر كردنی دۆخی یه‌كێتی ئه‌وروپا.
به‌پێی ئه‌م سیناریۆیه، رۆژئاوا واز له سوریا و ئۆكرانیا ده‌هێنێت، به جۆرێك فلادیمیر پۆتینی سه‌رۆكی روسیا، رازی ده‌بێت واز بهێنێت له ده‌ستوه‌ردان له كاروباری ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا و یه‌كێتی ئه‌وروپا، له به‌رامبه‌ریشدا ترا‌مپ و ئه‌نجێلا مێركڵ دان به باڵاده‌ستی روسیادا ده‌نێن له ئۆكرانیا و بیلاروسیا و سوریا.
7- یه‌كێتی ئه‌وروپا: مارین لۆبان ده‌بێته سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا
سه‌ره‌ڕای رێككه‌وتنی نێوان به‌رلین و مۆسكۆ، به‌ڵام ئه‌نجێلا مێركڵ، كه وه‌ك راوێژكاری هه‌میشه‌یی ئه‌ڵمانیای لێهاتووه، له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوودا ده‌دۆڕێت، له كاتێكدا مارین لۆبان سه‌رۆكی به‌ره‌ی نیشتیمانی راستڕه‌وی فه‌ره‌نسا له هه‌ڵبژاردنه‌كانی فه‌ره‌نسادا سه‌رده‌كه‌وێت و كشانه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی له یه‌كێتی ئه‌وروپا راده‌گه‌یه‌نێت.