نوچەنێت- فۆرین پۆلیسی
رۆژنامه‌ی فۆرین پۆلیسی ئه‌مریكی، ئاماژه‌ی به‌و هه‌ڵمه‌ته سه‌ربازییه كردووه، كه هێزه عێراقییه‌كان و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به رابه‌رایه‌تی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا، بۆ گرتنه‌وه‌ی شاری موسڵ له ده‌ست چه‌كدارانی داعش ده‌ستیان پێكردووه. ده‌ڵێت شه‌ڕی گرتنه‌وه‌ی موسڵ شه‌ڕێكی بێسه‌روبه‌ره.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، سه‌ره‌ڕای پێشبینییه‌كان، كه پێیانوابوو له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا داعش له موسڵ ده‌رده‌كرێت، به‌ڵام هێرشی سه‌ر شاره‌كه گیری خواردووه، ئه‌مه له كاتێكدایه، كه زیاتر بوونی زیانه‌كانی سوپای عێراق به‌رده‌وامه و ده‌رئه‌نجامی شه‌ڕه‌كه‌ش له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع ناڕوونه.
ده‌شڵێت، هێزه‌كانی دژه تیرۆری عێراق، له ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه‌دا رایانگه‌یاند، كه ئه‌وان ئێستا شه‌ڕ بۆ گرتنه‌وه‌ی گه‌ڕه‌كی كه‌رامه و سۆمه‌ر ده‌كه‌ن له رۆژهه‌ڵاتی موسڵ، به‌ڵام پێشتر و چه‌ندینجار له مانگی رابردوودا، له رێگه‌ی ده‌زگاكانی راگگه‌یاندنه‌وه رایانگه‌یاند، كه گه‌ڕه‌كی كه‌رامه‌یان كۆنترۆڵ كردوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت ئه‌فسه‌رانی دژه‌تیرۆری عێراق پێشتر رایانگه‌یاندبوو، سه‌ره‌ڕای گه‌ڕه‌كی كه‌رامه 38 گه‌ڕه‌كی تریان كۆنترۆڵ كردوه‌ته‌وه، له كاتێكدا هێشتا شه‌ڕ له گه‌ڕه‌كی سۆمه‌ر به‌رده‌وامه.
هێرشی پێچه‌وانه
فۆرین پۆلیسی هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، یه‌كێك له یه‌كه‌كانی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق، له گه‌ڕه‌كی وه‌حده گه‌مارۆ درا و رووبه‌ڕووی هێرشی پێچه‌وانه‌ی چه‌كدارانی داعش بووه‌وه.
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌وه‌ی تا چه‌ند هێزی ئاسمانی پێویستیان هه‌یه له هێرشه‌كه‌دا، رۆژنامه‌كه قسه‌كانی عه‌مید ماسیۆ ئایسله‌ر، جێگری فه‌رمانده‌یی هه‌ڵمه‌ته سه‌ربازییه‌كه ده‌گوێزێته‌وه و ده‌ڵێت، هێزی ئاسمانی بێسنوورمان هه‌یه، چه‌ندین جۆر فرۆكه له 9 ده‌وڵه‌ته‌وه به ئاسمانی موسڵدا ده‌سوڕێنه‌وه.
گۆڤاره‌كه ده‌ڵێت، له كاتێكدا ئایسله‌ر باسی سه‌ركه‌وتنه‌كانی سه‌ر زه‌مینی ده‌كرد و ده‌یگوت گه‌ڕه‌كی سۆمه‌ر كۆنترۆڵ كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام ده‌زگا راگه‌یاندنه عه‌ره‌بیه‌كان ده‌ڵێن، هێشتا هێزه‌كانی عێراق بۆمبارانی گه‌ڕه‌كی سۆمه‌ر ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها ئه‌و نه‌خشانه‌ی، كه میدیاكاره‌كان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سوپای عێراق بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وه ده‌رده‌خات، كه گه‌ڕه‌كی سۆمه‌ر هێشتا به‌ده‌ست چه‌كدارانی داعشه‌وه‌یه.
فۆرین پۆلیسی ئاماژه به‌وه ده‌كات، كه نزیكه‌ی دوو مانگ به‌سه‌ر ده‌ستپێكردنی هه‌ڵمه‌تی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵدا تێده‌په‌ڕێت و سوپای عێراق هێشتا هه‌وڵ و كۆششێكی زۆر ده‌دات له هێرشه‌كه‌دا، به‌ڵام رووبه‌ڕووی ئاسته‌نگی گه‌وره ده‌بێته‌وه له به‌ره‌و پێشچوونیدا له ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوون و گه‌مارۆدراو به دو‌ژمنێك، كه سووره له‌سه‌ر خۆكوژی.
گۆڤاره‌كه ئه‌وه‌شی گوت، كه هیوا سه‌ره‌تاییه‌كان بۆ به‌دیهێنانی سه‌ركه‌وتن به ئاسانی و به خێرایی له موسڵ، له‌ناوچوون، ئه‌مه‌ش له به‌رامبه‌ر ئه‌و ستراتیژییه‌ته تونده‌ی، كه داعش به‌كاری ده‌هێنێت له ته‌قینه‌وه و ئۆتۆمبێلی بۆمبڕیژكراو و ته‌قینه‌وه‌ی خۆكوژی، كه چه‌ندین كوژراوی له ریزی فیرقه ئاڵتونیه باش راهێنراوه‌كه‌ی عێراق لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
ئاماژه‌شی به قسه‌كانی گوته‌بێژی فه‌رمی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق كردووه، كه له مانگی رابردوودا گوتبووی گرتنه‌وه‌ی لای رۆژهه‌ڵاتی موسڵ له چه‌ند رۆژێكدا كۆتایی دێت، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانی ئیستا بۆ خێرا كردنی پرۆسه‌كه رووبه‌ڕووی كاره‌سات ده‌بێته‌وه. روونیشی كرده‌وه، نوخبه‌ی سوپای عێراق رووبه‌ڕووی زیانی مه‌زن ده‌بێته‌وه هه‌ر جارێك بیانه‌وێت به‌ره‌و پێش بچن.
رۆژنامه‌كه باسی ئه‌وه‌ی كردووه، كه 75%ی شاری موسڵ هێشتا له‌به‌رده‌ست چه‌كدارانی داعشدایه، كه هێرشی تیرۆرستی پێچه‌وانه ئه‌نجام ده‌دات و ژماره‌یه‌كی زۆر له سه‌رباز و خه‌ڵكی سڤیل ده‌كوژێت، هه‌روه‌ها شه‌ڕی موسڵ گیری خواردووه و بێسه‌روبه‌ره.