تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان لە تورکیا فیلتەر کران

0

نوچەنێت-نسیم انلاین

دوابەدوای سووتێرانی دوو سەربازی تورکیا لە لایەن داعشەوە، تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان لەم وڵاتە فیلتەر کران.

پێگەی گەڕان بۆ دامەزراوە تیرۆرستیە نێودەوڵەتیەکان، لە تویتێکدا رایگەیاندووە، کە داعش ئەم دواییانە گرتەیەکی ڤیدئۆیی بڵاو کردۆتەوە، کە تیایدا دیمەنی سوتاندنی دوو سەربازی تورکیا پیشان دەدرێت.

بە پێی راپۆرتەکان، سەرەڕای فیلتەرکرانی فەیسبووک، دەستڕاگەیشتن بەم تٶڕە جیهانیە ئێستاش مومکینە، بەڵام تۆڕەکانی تویتەر و یوتیۆب فیلتەر کران و بە کارهێنه‌رانی تورکیا، ناتوانن کەڵکی لێوەربگرن.

لە دەستپێکی ئۆپەرایسۆنی تورکیا لە سەر خاک سوریا، کە بە ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات ناسراوە، 37 سه‌ربازی تورکیا لە سوریا، کوژراون و 58 کەسی دیکەش بریندار بوونە. جێی ئاماژەیە، له‌ ماوەی رابردووشدا دوو سەربازی ئەم وڵاتە، لە لایەن داعشەوە بە دیل گیران و دواتر سووتێندران.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com